ههرێمی كوردستان دهستبهرداری مافه دهستوورییهكانی نابێت
داوای یهكگرتوویی له لایهنهكان دهكرێت
K24 – ھەولێر:
حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پێناو دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام پابەندی رێككەوتنەكان بووە لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەڵام بە گوتەی چاودێرانی سیاسی حكومەتی عێراق ئامانجیهتی ھەرێمی كوردستان لاواز بكات. بۆیە بە گرنگی دەزانن لایەنە سیاسییەكان ھەموو ھەوڵەكانیان یەكبخەن و پێكەوە بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان گفتوگۆ بكەن بۆ ئەوەی سازش لەسەر مافە دەستوور و یاساییەكانی كوردستان نەكرێت.
گفتوگۆکانی ئەم قۆناغەی هەرێم و عێراق لە بارەی بودجە و مووچە و شایستە داراییەکانە، شاندی هەرێمی کوردستانیش لەسەر پرۆژە بودجەی2021 گەيشتونەتە رێککەوتن، بەڵام قۆناغە سەختەکە لە پەرلەمانە، کە هەمیشە دژی هەرێمی کوردستان لە کەمیندایە. شاندی دانوستانکار لە پێناو بژێوی فەرمانبەران نەرمی زۆری نواندووە، ھاوكات مافە دەستووریەكان و قەوارەی هەرێمی کوردستانی بە هێڵی سوور داناوە.
پەرلەمانی عێراق و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بوونەتە هۆی تەگەرە خستنە بەردەم رێککەوتنەکانی هەردوو حکوومەت، بە جۆرێک له پەرلەمانی عێراق بڕیار دژی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەردەچێت. ئەوەی بەغدا لە هەرێمی کوردستانی دەوێت دژی دەستوورە.
هەندرێن شێخ راغیب، چاودێری سیاسی گوتی: دەبێت کێشه سياسيەكانى هەرێمى كوردستان لەناوخۆ چارەسەر بکرێن و نەبرێنە دەرەوە. داواشی له لایەنە سیاسییەکان كرد لەم هەوڵەی حکومەتی عێراق یەک گوتاری سیاسی ھەبێت.
هەوڵەکانی حکومەت و لایەنە عێراقیەکان جگە لەوەی نەدانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە؛ هەوڵیش دەدەن هەرێمی کوردستان لاواز بکەن، بە جۆرێک کاردەكەن سیستەمی فیدراڵی پەراوێز بكەن. چاودێران و پەرلەمانتارانیش: ئێستا لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەوان شکستەکانی خۆیان بە دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان دەشارنەوە.