شیرین فوئاد مەعسوم: ھەندێک نوێنەر لە بەغدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان دژی ھەرێم کاردەکەن و دەیانەوێت پۆستی زیاتر وەربگرن
"هه‌ندێك نوێنه‌ر له به‌غدا هه‌ن، خاڵه لاوازه‌كانی كورد ده‌ده‌نه عێراق، بۆئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بده‌ن"

K24- هه‌ولێر:
شیرین فوئاد مەعسوم، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، به كوردستان24 رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له به‌غدا كاتین، پێوسته هه‌ڵوێستمان له ناوخۆدا یه‌كبخه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك نوێنه‌ر ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كارده‌كه‌ن و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.
شیرین فوئاد مه‌عسوم، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان، گوتی: "كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش بن، چاره‌سه‌ری كاتیین، كێشه‌كه‌ش ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكو مادده‌ی (140)یشه".
شیرین فوئاد مه‌عسوم، كچی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق گوتیشی: "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوی هاووڵاتیانی كوردستان ناشیرین بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆیان به به‌غدا ببستنه‌وه، ره‌نگه بیانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بهێنن و پشتیوانی حزبه عێراقییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، تا پۆستی زیاتر له به‌غدا وه‌ربگرن".
شیرین فوئاد مه‌عسوم روونیكرده‌وه، "له (2003) ه‌وه شكستی سیاسی له عێراق هه‌یه، سه‌ره‌تا كێشه‌كان زه‌ق نه‌ده‌كرانه‌وه، ئه‌وه به‌هۆی فشاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوو، كوردستان ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، كه له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین، لایه‌نی عێراقی وا نیشان ده‌ده‌ن، هاوڕان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵام له په‌رله‌مان ده‌نگ به پڕۆژه‌یاسای بودجه ناده‌ن".
شیرین فوئاد مه‌عسوم جه‌ختی كرده‌وه، "چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد، له ناوخۆدایه، پێویسته یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، یه‌ك سه‌رۆكمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت، به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش چاره‌سه‌ر نابێت".
ئاماژه‌ی كرد، هه‌ندێك نوێنه‌ر له به‌غدا هه‌ن، خاڵه لاوازه‌كانی كورد ده‌ده‌نه عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بده‌ن.
د.ی