ترەمپ: بە مووشەکی ئێران هێرش کرایە سەرمان لە بەغدا

سەرۆکی ئەمەریکا ئەم سێ مووشەکەی لە هەژماری خۆی لە توویتەر داناوە گوایە لە ئێران درووستکراون و ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کراون
سەرۆکی ئەمەریکا ئەم سێ مووشەکەی لە هەژماری خۆی لە توویتەر داناوە گوایە لە ئێران درووستکراون و ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا کراون

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، باڵێوزخانه‌كه‌مان له‌ به‌غدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌وته‌ به‌ر هێرشی مووشه‌كی، سێ له‌ مووشه‌كه‌كان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه‌. 

ترەمپ نووسیویەتی، بیخه‌مڵێنه‌ ئه‌و مووشه‌كانه‌ له‌ كوێوه‌ هاتوون: ئێران. ئێستا گوێمان لێیه‌ كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن هێرشی دیكه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌ عێراق.

سەرۆکی ئەمەریکا دەشڵێت، هه‌ندێك ئامۆژگاری ته‌ندروستم هه‌یه‌ بۆ ئێران: ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، ئه‌وا ئۆباڵی له‌ ئه‌ستۆی ئێرانه‌. به‌ تێر و ته‌واوی بیربكه‌نه‌وه‌.

شەوی 20-12-2020 لە رێگەی مووشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا. سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە. ئەو هێرشە جگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیشی لە نزیک باڵیۆزخانەکە بریندار کرد.

Fly Erbil Advertisment