ئەمەریکا دەست بە هەنگاوی کردەیی بۆ خۆپاراستن لە عێراق دەکات

K24- هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، چەند بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا چەند بژارەدەیەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەدەنە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ئەمەریکییەکان هەوڵ دەدەن، رێگری لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێتە سەریان، بەتایبەت لە چەند مانگی رابردوو، هێرشەکان زیادیانکردووە.
ئەو بەرپرسانە رایانگەیاندووە، بژاردەکان هێرشبەریی نین، بەڵکو تەنها بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان دەبن.
ئەمەریکا، میلیشیاکانی عێراق، کە واشنتن بە بەشێک لە ئێران ناویان دەهێنێت، بە هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانیان لە عێراق تۆمەتبار دەکات.
کەمێک پێش ئێستاش، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداریی دایە ئێران کە وەڵامی تووندیان بەرامبەر بە هەر هێرشێک دەبێت.