ئالووسی: رژێمی عێراق شكستخواردووه
"كازمی ده‌رفه‌تێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێت"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی رایگەیاند "رژێمی عێراق شكستخواردووه و شكستی پرۆسه‌ی سیاسیش نزیكه".
میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراقی كە میانی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵ بە كوردستان24ی راگەیاند: "كورد چه‌ندین ده‌یه‌یه له پێناو مافه‌كانی شه‌ڕی كردووه،و به‌و ئاسانییه مافه‌كانی راده‌ست ناكات".
ئالووسی جه‌ختیشی كرده‌وه: "كازمی ده‌رفه‌تێكی كه‌می له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێت و رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا په‌سه‌ند بكات، یانیش ببێته قوربانی په‌رله‌مان".
گوتیشی: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان نایەوێت كێشەكان لە دەست دەربچێت، بەڵكو دەیەوێت چارەسەر بدۆزرێتەوە و لەسەر بنەمای عەقڵ مامەڵە دەكەن، ئێستا حكومەتی ھەرێم بەھانەی حكومەت و پەرلەمانی عێراقی بڕیوە".
میسال ئالووسی، باسی لەوەشكرد: "عێراق ئێستا دەوڵەتێكی كارتۆنییە، لەم چەند رۆژەدا نوێنەری ھەموو حزبەكان دەیانەوێت باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا ببینن، تەنھا بۆ ئەوەی پێی بڵێن ئێمە ھێرشمان نەكردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەتان، ئەو حكومەتە ھەرگیز نوێنەرایەتی كورد و شیعە و سوننە ناكات، بەڵكو حكومەتێكی فاشیلە و نوێنەرایەتی ھەندێك لایەن دەكات".
راشیگەیاند: "بەپێی چەندین راپۆرت پارەی عێراق دەچێتە گیرفانی ھەندێك كەس و دەبرێتە دەرەوەی وڵات، كەچی ھەندێك سەركردەی عێراقی دەیانەوێت ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان سزا بدەن".
ئەوەشی خستەڕوو: "دەستی دەرەكی ھەیە كە دەیانەوێت دژی ئیرادەی ھەرێمی كوردستان كاربكەن، بە بڕوای من ئێستا عێراق نوێنەرایەتی داگیركاری وڵاتێك دەكات، بە پێچەوانەوە كوردستان نوێنەرایەتی عێراقی ئازاد دەكات".
ئالووسی، ئاماژەی بەوەشدا: "ھەولێر زۆر لە بەغدا ئارامترە و ئاسایش و سەقامگیری ھەیە، پرۆسەی پێكەوە ژیان لە ھەولێر ھەیە".