ئاگر لە پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی سنووری ھەولێر كەوتەوە
سێ كرێكار گیانیان لەدەستدا

K24 - ھەولێر
پاڵاوگەیەكی سوتەمەنی لە ناحیەی کەورگۆسکی سنووری پارێزگای ھەولێر ئاگری گرت، بەھۆیەوە سێ کرێکار گیانیان لە دەستدا و كرێكارێكی دیكەش بریندارە.
سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە پاڵاوگەیەكی كەورگۆسك سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندارە".
گوتیشی: "بریندارەكە بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كرا".
گوتەبێژی پۆلیسی بەرگری شارستانی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: "تیمەكانی ئاگركوژێنەوە توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن".
