(13) چه‌كداری داعش به (46) مووشه‌كه‌وه ده‌ستگیر كران
"دانیان به‌تاوا‌نه‌كانیان ناوه، له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌تی داعش راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌ك و زانستی شه‌رعی پێكراوه"

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری پارێزگای ئه‌نبار، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (24ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، (13) چه‌كداری داعش به (46) مووشه‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه. "به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگری له پارێزگای ئه‌نبار، چاودێری وردی جوڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش كراوه، له رێگه‌ی مه‌فره‌زه‌كانمان، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر (46) مووشه‌كدا بگیرێت، كه به‌نیازبوون باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ئه‌نبار بكه‌نه ئامانجیان".
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، "(13) داواكراو، به‌پێی مادده‌ی (4)ی تیرۆر و به بڕیاری دادگا، له قه‌زاكانی قائم، رومادی و فه‌لوجه ده‌ستگیركراون".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆری پارێزگای ئه‌نبار جه‌ختی كرده‌وه، "تیرۆریسته‌كان، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، دانیان به‌تاوا‌نه‌كانیان ناوه، كه سه‌ر به گرووپه تیرۆریستیی داعشن، له "ویلایه‌ته‌كانی ئه‌لبه‌ره‌كه، فورات، ئه‌نبار و فه‌لوجه‌ن"، له سه‌ربازگه‌ی تایبه‌تی داعش راهێنانیان له‌سه‌ر چه‌ك و زانستی شه‌رعی پێكراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی كرد، "گرووپه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش، چه‌ندین كرده‌وه‌یان ئه‌نجام داوه؛ وه‌ك هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه، رفاندن و كوشتنی پۆلیس، دانانی بازگه‌ی نایاسایی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌رامبه‌ر دادوه‌ردا، دانیان به‌تاوا‌نه‌كانیان ناوه".
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز
د.ی