سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر دۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

سەرۆکی بارزانی و خەمیس خەنجەر، لە میانی دیداری نێوانیان، بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

رۆژی چوارشەممە 11ـی شوباتی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پیرمام،  پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، کەسایەتیی دیاری سیاسیی عێراق کرد.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی لە عێراق خرانە بەر باس و گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.