له به‌شێكی ده‌روازه سنوورییه‌كان كاڵا و شتومه‌ك به بێ پشكنین هاورده ده‌كرێت
رۆژانه خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو به‌قاچاغ هاورده‌ی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
قاچاغچیێتی لە مەرزی باشماخ - پەروێزخان خەریکە لە نهێنییه‌وه دەبێتە ئاشکرا و ھاووڵاتییانی نیگەران کردووە، ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بەھۆی ئەوەی ئاستی قاچاغچیێتی چەند بەرپرسێك لە سنووری سلێمانی لە زیادبووندایە، دۆخی ھاووڵاتییان لە سنوورەكه رۆژبەرۆژ روو لە خراپی ده‌كات.
نزار مه‌لا غه‌فار، لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت: ئەگەر قاچاغچیێتی ئەو بەرپرسانە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری نەبوایە، ئێستا ئاستی خزمەتگوزاری لە و شوێنانە ئەوەندە خراپ نەدەبوو، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئەگەر ئەو ھەموو داھاتەی لەو مەرزانە ھەیە نه‌چێته گیرفانی چەند بەرپرسێکەوە ئەی لەچیدا خەرج دەکرێت و بۆ ئێمە و خەڵکیش نایبینین.
هاوكات زیاد كاكه ره‌زا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: کۆمەلێك نووسینگە بوونه‌ته دەمڕاستی مەرزەکان، کە بەبێ پشکنین و ھیچ رێکاريكى ياسايی کەرەستە ده‌هێنرێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، جگە لەوەی ھیچ داھاتێك ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت و کەسیش گوێ بۆ ئێمە ناگرێت.
قاچاخچیێتی له مەرزی باشماخ - پەروێزخان گەیشتووه‌تە قوناغێك، کە ھاووڵاتییانی تەواو نیگەران کردووە و بازاڕ و شوێنی گشتی پڕ بووە لە خۆراك و كاڵای ماوه به‌سه‌رچوو، ناوە ناوەش لە بازگەکانی سنووری ھەولێر دەست بەسەر خۆراك و حەب و دەرمانی ماوه بەسەرچوودا دەگیرێت و لە لێکۆڵینەوەكاندا دەردەکەوێت، كه لە مەرزی باشماخ - پەروێزخانەوە بێ پشکنین داخڵ بووە، ماوەی چەند مانگێکیشە پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئه‌و دیارده‌یه دەکات.
H.B