ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناشڤێڵ چۆن بووه؟
راپۆرتێكی پڕ ورده‌كاریی له‌و باره‌یه‌وه بخوێنه‌وه

K24- مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
سه‌رله‌به‌یانی زوو ئۆتۆمبێلێكی گه‌شتوگوزار RV له راسته‌ڕێی دووه‌می ئه‌ڤینۆ نۆرس-ی مێژوویی ده‌وه‌ستێت. و دواتر به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی له رێگه‌ی ریكۆردێكی ده‌نگییه‌وه هۆشداری ده‌دات به خه‌ڵكه‌كه.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 6:30ی سه‌رله‌به‌یانی روویداوه بووه‌ته هۆی برینداربوونی 3 كه‌س و وێرانبوونی رووكاری چه‌ند بینایه‌كی گه‌شتوگوزاری له ناوچه‌كه. وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێڵی ته‌له‌فۆنی ناوچه‌كه له‌كاركه‌وتووه. هه‌روه‌ها له دوای ته‌قینه‌وه‌كه راسته‌وخۆ فڕۆكه‌خانه‌ی ناشفێڵ گه‌شته‌كانی راگرت.
.png)
جۆن دێرك، به‌رپرسی پۆلیسی میترۆ ناشڤێڵ، له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی دوێنێ شه‌و به ته‌له‌ڤیزیۆنی (WSMV news4)-ی ناشڤێڵ-ی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر هه‌یه پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك بدۆزرێته‌وه له شوێنی رووداوه‌كه. وتیشی: "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رله‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی زیاتر بدركێنێت".
به‌ڵام ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس ده‌ڵێت: "سه‌رچاوه‌یه‌ك پێی راگه‌یاندوون پاشماوه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سێك له‌ناوچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه".
به‌ڵام دێرك پێداگری له‌وه ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له‌م قۆناغه‌دا پاڵنه‌ر و هۆكاری ئه‌وه نادیاره بۆچی یه‌كه‌م رۆژی كریسمیس هه‌ڵبژێردراوه" وتیشی: "به‌هیچ جۆرێك ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختمان له‌سه‌ر روودانی هیچ شتێك نه‌بووه".
له‌نێو ئه‌و كامێرا چاودێرییانه‌ی كه ده‌ست ئێف بی ئای كه‌وتووه و به‌شێكیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ركه‌وتووه به‌ر له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، ریكۆردێكی ده‌نگی تێدایه "ئه‌گه‌ر گوێت له‌م په‌یامه ده‌نگییه‌یه ئه‌م ناوه چۆڵ بكه ئێستا".
له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره ده‌كاته‌وه.
پۆلیس له‌و باره‌یه‌وه به ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌ی بی سی نیوز ده‌ڵێت: "گوێمان له په‌یامه‌كه گرتووه كه 15 ده‌قیقه ده‌بێت له كاتی پاككردنه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌ربانی بیناكان دۆزیمانه‌وه".
.jpg)
دۆن ئارۆن وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رێتی پۆلیسی میترۆ ناشڤێڵ، ده‌ڵێت: "گۆێمان له ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه گرته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جددی وه‌ریده‌گرین". وتیشی: "داخستنی شه‌قامه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانه و پێشموایه سه‌ركه‌وتوو بووین".
هه‌روه‌ها ئێف بی ئای له دوای پێداچوونه‌وه به ته‌واوی كامێراكانی چاودێری ناوچه‌كه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام له رێگه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی میترۆ ناشڤێڵ وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه كه سه‌عات 1:22 ی شه‌و ده‌گاته شه‌قامی 2ی ئه‌ڤینۆ -ی باكوور.
له ئاگادارییه‌كه‌دا داواده‌كات هه‌ر كه‌س زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله په‌یوه‌ندیان پێوه بكات.
مات فۆسته‌ر، بریكاری تایبه‌تی ئێف بی ئای له ناشڤێڵ له رێگه‌ی میدیاكانه‌وه وتی: "ئێمه پێویستمان به پهیوهندییهكانتانه". "ئێمه پێویستمان به هاوكاریتانه". "ئێمه ده‌یدۆزینه‌وه كه‌چی رویداوه".
جویب سیلسكۆفیچ، وته‌بێژ به‌ناوی ئێف بی ئای رایگه‌یاند كه تیمه‌كانیان دڵنیایی ده‌دات له راستوڕه‌وانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه.
وتیشی: "لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی فیدرالی چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌واوی فرۆشیارانی ئه‌لكحول و جگه‌ره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كردووه".
پێشیوایه ئێف بی ئای به‌رپرسی سه‌ره‌كییه له دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی ئه‌م رووداوه چونكه ئه‌م كه‌یسه ده‌چێته خانه‌ی كاری ته‌قینه‌وه و تیرۆریستییه‌وه.
.jpg)
باك ماككۆی هاووڵاتییه‌كی ناشڤێڵ كه له ده‌وروبه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه نیشته‌جێیه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكردۆته‌وه كه له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه ئاو به سه‌قفی شوققهكهیدا دێته خواره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه و چه‌ند هاوڕێیه‌كی له‌ده‌وروبه‌ری پێده‌كه‌نن به دیمه‌نه‌كه. له‌ده‌ره‌وه‌ش شاوری ده‌نگی ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئه‌مبولانس دێت.
ماككۆی به ئێم بی سی نیوزی وتووه كه 15 ده‌قیقه له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه گوێی له ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولله بووه و دوكه‌ڵی ره‌شی زۆر له‌چه‌ند بینایه‌ك به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها جۆن كۆبه‌ر، مایه‌ر (سه‌رۆكی شاره‌وانی-پارێزگار)ی ناشڤێڵ پێیوایه هه‌ستی جۆراو جۆری لهلادروستبووه له‌سه‌ر رووداوه‌كه: هه‌ر له تووڕه‌ییه‌وه تا بیركردنه‌وه له تێكچوونی دیزانی بیناكان و بیركردنه‌وه له‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكان. وتیشی: "ئێستا كاری پۆلیس و به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان گرنگتره له‌و پرسیارانه‌ی له ئێمه ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان به‌رپرسن له سه‌لامه‌تی و هه‌ر ترسێك رووبه‌ڕووی شاره‌كه بێته‌وه. ئه‌وه‌شی هه‌یه ته‌نیا ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییه".
كۆبه‌ر وتیشی: "ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ناشڤێڵ له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی تێنیسی سه‌رقاڵی بیركردنه‌وه‌یه له بیناكردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی ئه‌م راسته شه‌قامه چونكه 41 كۆمپانیا زیانی به‌ركه‌وتووه و ناوچه‌كه پێویستی به هاوكارییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه".
.jpg)
ویلیا‌م سوان سه‌رۆكی تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناشڤێڵ له لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز وتی: "بینایه‌ك به ته‌واوی داڕماوه و به‌كه‌ڵك نه‌ماوه، هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی ته‌مه‌نیانه‌وه به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان نه‌ماون. وتیشی: "ئێستا تیمه‌كانمان و ئه‌ندازیارانی بیناسازی سه‌رقاڵن بۆئه‌وه‌ی گره‌نتی بده‌ن چ بینایه‌ك به‌كه‌ڵكی به‌كارهێنان دێت و چ بینایه‌ك به كه‌ڵك نایه‌ت".
جه‌ختیكرده‌وه و وتیشی: "سه‌لامه‌تی بیناكان له‌هه‌مووی گرنگتره تا به ته‌واوی دڵنیا نه‌بین ناهێڵین به‌كاربهێنرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها جود دێری وته‌بێژی كۆشكی سپی دڵنیاییدت كه سه‌رۆك تره‌مپ داوای به‌دواداچوونی كردووه و له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی داد-ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاندووه كه جیف رۆزین داواكاری گشتی راسپێردراوه كه هه‌موو ئالیه‌تێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌گه‌ڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه. هه‌روه‌ها بێل لی حاكمی ویلایه‌تی تێنیسی له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "ویلایه‌ته‌كه‌مان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێویست ده‌خاته به‌رده‌ست ئێف بی ئای بۆ دیاریكردنی رووداوه‌كه و به‌رپرسیاری كرده‌وه‌كه".
سه‌عات 6:30 سه‌رله‌به‌یانی 25ی كانوونی یه‌كه‌م له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه كه پێده‌چێت ته‌وقیت كرابێت، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناشڤێڵ-ی پایته‌ختی ویلایه‌تی تێنیسی، ئه‌نجامدرا.
هه‌رچه‌نده تا ئه‌م ساته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاری خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام به‌پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا سێ كه‌س به سووكی برینداره بوون و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه. به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پۆلیسی ناشڤێڵ رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه عه‌مده‌ن بووه، به‌ڵام نازانرێت ئامانجی پشت ته‌قینه‌وه‌كه چی بووه و جه‌ختیشیان له‌وه كردۆته‌وه له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر شاره‌كه نه‌بووه.
ناشڤێڵ، پایته‌ختی ویلایه‌تی تێنیسیییه و له میدیای كوردی، به كوردستانی بچووك ناسراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ره‌وه‌ندی كوردی له‌و شاره ده‌ژین.