کەشناسی: باران بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچە لێزمە دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەشێوەی پچڕپچڕ دەبێت و لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .
ئەمڕۆ هەینی، 13ـی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەشی ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی دەبارێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، سبەی شەممە، ئاسمان بە گشتیی هەور تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا باران بارین لە سنوری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەندی لێ دەبارێت، لە هەندێک کاتدا باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .
پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی.