شەرع مەرسوومی سەرۆکایەتیی بۆ دامەزراندنی پارێزگاری حەسەکە دەرکرد

سەرۆککۆماری سووریا مەرسوومی سەرۆکایەتیی بۆ دامەزراندنی پارێزگاری حەسەکە دەرکرد.

هەینی، 13ـی شوباتی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، مەرسوومی ژمارە 30ـی سەرۆکایەتیی، بۆ مەبەستی دامەزراندنی نوورەدین ئەحمەد عیسا، وەک پارێزگاری حەسەکە دەرکرد

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممە 7ـی شوباتی 2026، پەیامنێری کوردستان24 لە حەسەکە رایگەیاندبوو، ئەندازیار نوورەدین عیسا، وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە لە ناو باڵەخانەی پارێزگا دەست بەکاربوو.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، مەراسیمی دەستبەکاربوونەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیمەشق و کەسایەتییە دیارەکانی شارەکە بەڕێوە چوو.

ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن کە لە 29ـی کانوونی دووەمی رابردوودا، رێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان هەسەدە و دیمەشق راگەیەندرا.