ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ ئه‌جێندای تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌ده‌ن له به‌های رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌م بكه‌نه‌وه
په‌رله‌مانتارێك: شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچی بۆ باسكردن نه‌هیشتووه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق و ھەرێمی کوردستان بە مەبەست دەیانەوێت رێکكەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بێ بەھا بکەن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ھیچ رێکكەوتنێك نەکراوه.
له‌و باره‌یه‌وه شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: شاندەکەی ھەرێمی كوردستان ھیچی بۆ باسکردن نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ھەموو کێشەکان بە داتا و ئامار خراونه‌ته‌ڕوو و بەشەبودجەی هه‌رێمی کوردستانيش لە پڕۆژەکە دیاریکراوە، ئه‌وكات ئەندامانى پەرلەمانيش خۆیان لە کۆبونەوەکەبوون.
هاوكات دكتۆر محه‌مه‌د زرار، پسپۆڕی بواری ئابووری ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت له به‌های رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌م بكه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بێبه‌ها نیشان بده‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌م شێوه‌یه ده‌توانن ده‌نگی زیاتری شه‌قام چ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق بۆخۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن".
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە دەبێت، به‌ڵام لە هەمان کاتیش‌دا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر مافە دەستوورییەکان و شایسەتە داراییەکانی ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ھێشتا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار دەیانەوێت ئەم رێکەوتنە بێ بەھا بكه‌ن.
H.B