نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان دۆخی پێکهاتەکانیان تاوتوێ کرد

(وێنە؛ نێچیرڤان بارزانی  لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان)
(وێنە؛ نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان)

سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 14ـی شوباتی 2026، هه‌ر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پۆڵ ڕیچارد گالاگەر، وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان تاوتوێ کران. نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە، گالاگەر ستایشی ژینگەی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی لە هەرێمی کوردستان کرد و پشتگیریی ڤاتیکانی بۆ ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا.