به‌شیر حه‌داد: ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌به‌غدا، له‌ده‌ست حكومه‌ت نییه، له‌ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كانه
"رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی (عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق) و حكومه‌تی عێراق، پێشبینیكراوبووه، ئه‌گه‌ری ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن هه‌یه"

K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌ده‌ست حكومه‌تی عێراق نییه و له‌ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كانه، پڕۆژه‌یاسای بودجه مانگێكی پێویسته له‌په‌رله‌مان، له‌ماوه‌یدا له‌نیازی ئه‌وان ده‌گه‌ین به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ئه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
به‌شیر حه‌داد گوتی: "پێویسته جیاوازی له نێوان دووشت بكه‌ین، حكومه‌تی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی عێراق جیاوازن، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا نییه، به پێی ده‌ستوور و یاسا، لێكتێگه‌یشتنێكی چاك له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و رێككه‌وتن كراوه، شاندنی دانوستانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی نیشانداوه، به‌پێی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، پابه‌ندی هه‌موو به‌نده‌كانی یاساكه ده‌بن، حكومه‌تی عێراق پێزانینیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌رێم هه‌بووه".
به‌شیر حه‌داد گوتیشی: "له‌سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی دانوستانی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دانیشتن، كه دژایه‌تی هه‌رێمیان كردووه، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانتاره‌كانی روونكرده‌وه؛ هه‌ر چه‌نده گله‌ییمان له تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز هه‌یه، كه به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێز له یاساكه ده‌گرین و پابه‌ندی بڕگه‌كانی ده‌بین".
به‌شیر حه‌داد روونیكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه له‌به‌غدا، له ده‌ست حكومه‌ت نییه، له ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كانه، كه‌واته له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كێشه‌مان نییه، رێككه‌وتنمان هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان، كه هه‌ڵبژاردن نزیكه و ده‌یانه‌وێت شه‌قامی عێراقی له‌خۆیان رازی بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی كرد، "بڕیاره له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتوو، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، پێشبینی ده‌كرێت تێبپهڕندرێت، هیوادارین به بێ كیشه و مزایه‌داتی سیاسی، بودجه‌كه له په‌رله‌مان تێبپه‌ڕێندرێت، چونكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو لایه‌ك روونكراوه‌ته‌وه".
له‌باره‌ی په‌سند كردن، یان ره‌تكردنه‌وه‌ی یاساكه، به‌شیر حه‌داد گوتی: "بودجه‌كه به شه‌و و رۆژێك یه‌كلایی ناكرێته‌وه، (20) رۆژ تا مانگێكی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بینیمان نیازی ئه‌وان چییه، به‌و جۆره گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
له‌باره‌ی رووداوهكی دوێنی شه‌وی به‌غدا، به‌شیر حه‌داد روونیكرده‌وه، "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" و حكومه‌تی عێراق، پێشبینیكراوبووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بینه‌وه، ئه‌گه‌ری ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ساڵیادی قاسمی سولیمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس نزیك ده‌بێته‌وه، له‌و رۆژه‌دا پێشبینی كاردانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌تایه‌بتی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، هه‌رچه‌ند حكومه‌تی عێراقی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ڵێت رێگه ناده‌ین، به‌ڵام له كۆتاییدا میلیشیاكان هێزی خۆیان هه‌یه، ئه‌مه مه‌ترسی درووستبوونی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌كرێت له عێراق رووبدات، كه ئه‌م شه‌ڕه سه‌ره‌تاكه‌ی دیاره، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه".
د.ی