هەرێمی کوردستان و پۆڵەندا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا، گفتوگۆیان لە بارەی بەرەودان بە پەیوەندییەکان کرد، هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە.
شەممە، 14ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ رادۆسلاڤ سیکۆرسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا کۆبووەوە.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لە کۆبوونهوهکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ كرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبهش کردەوە، بە تایبەتی لەو بوارانەدا كه خزمەت بە گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری دەکەن.
لای خۆیەوە، سیکۆرسکی ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە.