عێراق و تورکیا: رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ سەقامگیریی سووریا و ناوچەکە گرنگە

دیداری فوئاد حوسێن و ئیراهیم کاڵن - پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسشی میونشن
دیداری فوئاد حوسێن و ئیراهیم کاڵن - پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسشی میونشن

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت) جیا لە تاوتوێی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، گفتوگۆیان لە بارەی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا کرد، جەختیان کردەوە، کە پێویستە هەردوولا بە جێبەجێکردن رێککەوتنەکە پابەندن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی 62هەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، فوئاد حوسێن جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا (میت) كۆبووەتەوە و تاوتوێی میکانیزمی پەرەپێدانی هاوكارییەكانی نێوان عێراق و توركیا و هەروەها دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان كردووە.

هەر لەو دیدارەدا، هەردوولا باسیان لە رێگاكانی بەهێزكردنی پەیوەندی و هاوكارییەكانی نێوان عێراق و توركیا كردووەتەوە، جگە لە تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خۆشحاڵی خۆیان بۆ رێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەربڕیوە و پابەندی هەردوو لایەنی رێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی خاڵ و مەرجەکانی رێککەوتنەکەشیان بە هێنانەدی سەقامگیری سووریا و ناوچەکە داناوە.