بزانه له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنیی (رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران) چی روویداوه؟
گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پێگه‌ی نوێنه‌رانی ئێران كه‌نه‌فت و په‌ككه‌وتووه به‌هۆی نه‌بوونی توانست و گه‌نده‌ڵی له وڵات و شكستی ئابووری و ململانێی ناوخۆیی ئێران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
بژارده‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ دامه‌زراندنی گه‌وره به‌رپرسانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پۆسته باڵاكانی ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌ن كه له ئیداره‌ی ئۆباما خزمه‌تیان كردووه و ئه‌زموونیان هه‌یه له گفتووگۆكردن له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگیدانی جۆ بایدن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران مسۆگه‌ر نییه.
گۆڤاری نیوز ویك نهێنی شكستی ئێرانی ئاشكرا كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووی نوێنه‌رانی وڵاتانی (پلانی كاركردنی هاوبه‌شی تێروته‌واو- JCPOA) له شانشینی عوممان.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌كاتی سه‌ردانی جیك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ عوممان، تا به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه نهێنییه‌ی بكات كه تێیدا نوێنه‌رانی (JCPOA) ئاماده ده‌بن، پێگه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان به لاواز وه‌سفكردووه، چونكه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پێگه‌ی نوێنه‌رانی ئێران كه‌نه‌فت و په‌ككه‌وتووه به‌هۆی نه‌بوونی توانست و گه‌نده‌ڵی له وڵات و شكستی ئابووری و ململانێی ناوخۆیی ئێران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌مه به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و ته‌واوی تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نتۆنی بلینكین كه بایدن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانی كردووه.
نیوز ویك ده‌ڵێت: پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران (SNSC) گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه كه بڕیارده‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بووه له كاتی ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015. به‌پێی راپۆرته‌كه له ئێستادا (رۆحانی) به‌هۆی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌ندامی نوێ به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه -له‌م كاته‌دا- له هه‌موو كات زیاتر دابڕاوه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی.
محه‌مه‌د حسێن باقر سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان یه‌كێكی تره له‌وانه‌ی كه زیادكراوه له پێكهاته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له‌دوای 2015ه‌وه كه یه‌كێكه له‌وانه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌یه له (JCPOA) و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگری له رۆحانی ناكات بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتن.
له‌راستیدا رۆحانی و باقری ته‌نانه‌ت له مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، دژبه‌یه‌ك بوون. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی هاوپیشه‌كه‌ی بوو كه پێشتر له پۆسته‌كه‌ی باقری-دا بوو، ئه‌ویش حه‌سه‌ن فروز ئابادی-یه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رگری له گفتوگۆكانی رۆحانی ده‌كات. ئابادی ئێستا راوێژكاری باڵای سه‌ركردایه‌تی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه حسێن سه‌لامی كه سه‌ركرده‌یه‌كی نوێی سوپای پاسدارانه و یه‌كێكی تره له‌وانه‌ی به‌شدارێكی نوێی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران-ه و به‌و پێیه‌ی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی هێزی بۆشایی ئاسمان شاره‌زایه، به‌سه‌ختی به‌رگری له پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران ده‌كات و نایه‌وێت ئێران به‌شداری گفتوگۆ بكاته‌وه و هه‌ڵوێستێكی ئیستفزازی هه‌یه سه‌باره‌ت به ته‌كنیكی مووشه‌كی كه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی هاوپیشه‌كه‌ی پێشوویه‌تی كه محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری بوو.
هه‌ردووكیان ده‌مه‌قاڵێیان بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جه‌عفه‌ری پێیوایه كه بواری دوورهاوێژی مووشه‌كی ئێرانی تا 2000 كیلۆمه‌تر به‌سه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌لامی وایده‌بینێت ئاماده‌گی زیاتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بواری دوورهاوێژی مووشه‌كه‌كانی ئێران زیاتر بكرێت به‌و پێیه‌ی وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپا وایه تا هه‌ست به ترسی مه‌ودای هاویشتنی مووشه‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
له‌سه‌رده‌ستی سه‌لامی، ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی سوپای پاسدارانی هاندران تا داوابكه‌ن مه‌له‌فی ئه‌تۆمی له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران-ه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران.
هه‌موو ئاراسته‌ی كاركردنه‌كان پێچه‌وانه‌ی خواستی رۆحانییه و جگه له‌وه‌ی دوو كه‌سی تریش ده‌ركه‌وتووه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دژی رۆحانی-ن ئه‌وانیش محه‌مه‌د باقر قالیباف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی دادگای باڵا. هه‌ردووكیان تائێستا خواستی گه‌وره‌یان هه‌یه و كاریگه‌ریی به‌هێزیشیان هه‌بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه به نیوز ویك-ی وتووه به‌راستی هه‌ریه‌ك له (قالیباف و ره‌ئیسی) له‌م مانگانه‌ی دواییدا كاریگه‌ریان هه‌بووه له ساردكردنه‌وه‌ی رۆحانی له‌و ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی هه‌یبووه وه‌ك پێشنیازی فرۆشتنی سه‌نه‌داتی نه‌وت. قالیباف سه‌رزه‌نشتی كێشه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی كردووه كه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه نییه.
هه‌ردووكیان جه‌نگێكی هێمنانه‌یان به‌رپاكرد دژی رۆحانی كه ده‌توانێت درێژه له مه‌له‌فی ئه‌تۆمی بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوشتنی غافڵگیرانه‌ی زانای ئه‌تۆمی ئێرانی موحسین فه‌خریزاده بووه به‌هانه‌یه‌كی باش بۆ توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك (قالیباف و ره‌ئیسی) و به‌تایبه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران تا پێداگری زیاتر له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له هاوینی ئه‌مساڵ، رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران داوایه‌كی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سوپای قودسی ره‌تكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ناتانز.
كه‌واته ئیداره‌ی بایدن ده‌روازه‌یه‌كی ته‌سكی له‌به‌رده‌مدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه و چوونه‌وه ناو (پلانی كاركردنی هاوبه‌شی تێروته‌واو- JCPOA) خۆ ئه‌گه‌ر رۆحانی ئه‌وه‌شی بوێت.
جا ئه‌گه‌ر رۆحانی له‌پۆسته‌كه‌شی نه‌مێنێت هێنده‌ی تر چوونه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ گران ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جوۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێت هه‌ندێك هه‌نگاو بنێت دژی خواستی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بێت. كه‌واته واشنتۆن هه‌رگیز ناتوانێت په‌له بكات بۆ بووژاندنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی 2015.