تەقینەوەیەک لە پارێزگای سوەیدا روویدا

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند، تەقینەوەیەک لە پارێزگای سوەیدا روویدا.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کوردستان24ـی رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە شارۆچکەی قوڕا لە باشووری سوەیدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە نزیک مۆنۆمێنتی شارۆچکەکە روویداوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە. یەکێک لە قوربانییەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ئەوەی دیکەشیان بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە. ئەم رووداوە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لە نێو دانیشتووان دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام گومان دەکرێت ئۆتۆمبێلەکە تەقەمەنی هەڵگرتبێت.