ئومێد خۆشناو: په‌یشمانبوونه‌یه‌ك له لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، پێویسته ناو ماڵی كورد یه‌كبخرێته‌وه
"ئامانج ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چارسه‌ر و رێككه‌وتن، له به‌دیلی ئه‌وه‌دا، حكومه‌ت دڵنیاییان به په‌رله‌مانی كوردستان داوه، ئه‌وان بێ پلان نین"

K24 - هه‌ولێر:
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، شاندنی دانووستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاریان له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كان كردووه و بێ ئومێد نین له په‌سندكردنی بودجه‌ی (2021) له په‌رله‌مانی عێراق.
ئومێد خۆشناو گوتی: "شاندی دانووستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له به‌غدا، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كۆبوونه‌وه، ئه‌و دۆسییه‌یان خسته‌ڕوو، كه ئامانجی دانووستانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو دوو شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان بووه، یه‌كێكیان یاسای قه‌رزی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان بۆ بودجه‌ی ساڵی (2021) عێراقه، كه پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوودجه‌یه‌دا چۆن ده‌بێت".
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "شاندی دانووستان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، له به‌غدا دوو ئاراسته هه‌بووه، ئاراسته‌یه‌كیان حكومه‌تی عێراقه، هه‌ڵویستیان باش بووه، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له په‌رله‌مانی عێراقه، ره‌وتێكی توندڕه‌و و شۆڤێنین، نایانه‌وێت ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كرودستان به‌ده‌ست بێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگ بوو، پشتیوانیكردن بوو له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت، پشتیوانیكردن بوو له‌و پڕۆسه‌یه‌ی حكومه‌ت، كه كاری له پێشینه‌ی داناوه له پێناوه‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دابین بكرێت، بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینبكرێت، به‌رده‌وامی به‌گفتوگۆكانی بدات".
ئومێد خۆشناو روونیكرده‌وه، "خاڵی یه‌كه‌م بۆ حكومه‌ت، بریتییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چارسه‌ر و رێككه‌وتن، له به‌دیلی ئه‌وه‌دا، حكومه‌ت دڵنیاییان به په‌رله‌مانی كوردستان داوه، ئه‌وان بێ پلان نین، هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه ده‌بێت، به‌هه‌ر جۆرێك بێت، به‌داهاتی ناوحۆیی و پڕۆسه‌ی چاكسازی، بتوانن مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكه‌ن".
ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی كرد، "گه‌شبین نیم به‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان زۆر زۆرن، دوای سه‌ری ساڵیش هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته كارتێكی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراقی و ئه‌و ره‌وته پۆپۆلیستییه‌ی كه هه‌یه، كار له‌سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن، شانده‌كه بێئومێدیش نه‌بوون، كه نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، هه‌موو هیواكان به‌وه هه‌ڵچنراوه، هه‌رێم به‌رده‌وامی به دانووستانه‌كانی خۆی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌بێت مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌داهاتی ناوخۆیی، به سیاسه‌تی خۆگونجاندن بێت، مووچه دابینبكرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌ستوور، ئومێد خۆشناو گوتی: "لایه‌نه عێراقییه‌كان، په‌شیمانبوونه‌وه‌یان پێوه‌دیاره، كاتێك شاندی دانووستاكار باسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌ی شی له ناسریه و به‌سره بكه‌ین، واتا ئه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر داناوه، ئه‌وان پێیان وایه هه‌رێمی كوردستان داهاتی خۆی بۆ پڕۆژه‌كانی سه‌رف ده‌كات و ده‌یه‌وێت شتێك له به‌غدا وه‌ربگرێت، كه‌چی ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2014)ه‌وه، پێشێلكارییه‌كی ده‌ستوورییه، په‌یشمانبوونه‌یه‌ك بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا پێویسته ناو ماڵی كورد یه‌كبخرێته‌وه، نابێت بۆچوونه سیاسییه‌كان، ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
د.ی