كازمی: ئێمه له به‌رده‌م چه‌ندین رێگە داین
"ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ت بریتیه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەختدەكاتەوە، ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته‌كه‌ی بریتیه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و رێگه‌ش به چه‌كی كۆنتڕۆڵ نه‌كراو ناده‌ن.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن جه‌ختی كرده‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی به هه‌موو پێوه‌ره‌كان، حكومه‌تێكی جیاوازه، چونكه به گوته‌ی ئەو كابینەكەی ده‌رئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان و داواكارییه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ته.
كازمی گوتیشی: "ئێستا ئێمه له به‌رده‌م چه‌ندین رێگە داین، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سێ ئامانجی سه‌ره‌كی به‌دیهاتوون، كه بریتین له سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌ربه‌خۆ، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ربه‌خۆ،و یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌نگ".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دادپه‌روه‌ر، دۆخی وڵات سه‌قامگیر ده‌كات و روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان رێگه به چه‌كی كۆنتڕۆڵ نه‌كراو ناده‌ن، كه هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ئازادی و ئاسایشی هاووڵاتییان.
كازمی داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانیش ده‌كات، كه پرسی دادگای فیدڕاڵی یه‌كلابكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكرێن.