شاندێكی ھەدەپە لە زیندان سەردانی دەمیرتاش دەكات
ھەدەپە داوا لە توركیا دەكات بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات
K24 - ھەولێر
شاندێكی پارتی دی،وكراتی گەلان (هه‌ده‌په) له زیندانی ئه‌دیرنه سه‌ردانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیان كرد.
پارتی دیموكراتی گەلا ئاشكرای كرد، ئایشه ئاجار باشاران، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی هه‌ده‌په و هه‌روه‌ها ساروهان ئۆڵوچ سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی پێشووتری هه‌ده‌په و عه‌بدوڵڵا زێدانیان له زیندان كرد.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌ده‌په رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی شاندەكەیان لەگەڵ دەمیرتاش جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی دیموكراسیه‌تی توركیا كراوه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانیش هه‌ڵوێسته‌كانیان یه‌كبخه‌ن.
شانده‌ی هه‌ده‌په داواش له حكومه‌تی توركیا ده‌كات، به زووترین كات بڕیاری دادگای مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌وروپا جێبه‌جێ بكات و ده‌میرتاش ئازاد بكات.
لە 22/12/2020، دادگای ئه‌وروپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، ده‌ستبه‌جێ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، ئازاد بكه‌ن. بەڵام توركیا ئەم داوایەی رەتكردەوە.