وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە
وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە تەوەری سەرەکی نێوانیان بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی شوباتی 2026، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، وەزیری ناوخۆی فیدراڵی لەگەڵ فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆبووەوە.
لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها رێگاکانی پتەوکردنی هاوكارى و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، جگە لە پەرەپێدانی میکانیزمی هاوکاری لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا.
رێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کرد، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی، پەیوەستن بە ڕەگەزنامە و بەڵگەنامەی ناسنامە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
هەردوولا جەختیان لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی زێرەڤانی و هێزەکانی سنووری فیدراڵی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و، رێگریکردن لە دزەکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و قەوارە دوژمنکارەکان کردەوە.