دوای 6 ساڵ له وه‌ستاندنی كاره‌كان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی عێراقیی ئێرانی كارا كرایه‌وه
وه‌زیری وزه‌ی ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تاران میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوبراو ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
ره‌زا ئه‌رده‌كانیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هاوكاری ئابووری و بازرگانی له نێوان عێراق و ئێران دوای شه‌ش ساڵ له راگرتنی چالاكییه‌كانی، دووباره ده‌ستی به كاره‌كانی كرده‌وه.
له لێدوانێكدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لا ئه‌حمه‌د جبووری، وه‌زیری بازرگانی عێراقی له به‌غدا، وه‌زیری وزه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا تاران میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی هاوكاریی ئابووری نێوان عێراق و ئێران ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شاندێكی تایبه‌تمه‌ند نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كه‌رته‌كانی گشتی و تایبه‌تی ئێرانی بونیاتنه‌ر بن و ببنه هۆی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات".
لای خۆشییه‌وه عه‌لا ئه‌حمه‌د جبووری، وه‌زیری بازرگانی عێراقی گوتی: "سه‌ردانی وه‌زیری وزه‌ی ئێران و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا، زه‌مینه‌سازییه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام بدرێت".
سه‌رچاوه: ئاژانسی فارس
H.B