حكومه‌تی عێراق: ئابووری وڵات پێویستی به گۆڕانكاری ریشه‌ییه
له ساڵی 2020 عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه

K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 راده‌ستی په‌رله‌مان كرا و دووپاتیشی كرده‌وه، داڕشتنی ره‌شنووسی بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای پاكێجی چاكسازی بووه.
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ئابووری عێراق پێویستی به گۆڕانكاری ریشه‌ییه و له بودجه‌كه‌دا پلانێكی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و ته‌واوه، به چه‌ند قۆناغێكیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاشكراشيكرد، پاكێجه چاكسازییه‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ساڵی 2021 نییه، به‌ڵكو ئه‌مه سه‌ره‌تاییه بۆ جێبه‌جێكردنی پاكێجی چاكسازی و ده‌توانین بڵێین: یه‌كه‌م قۆناغی بنچینه‌ییه، له پێناو چاكسازی ئابووری.
له درێژه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به رووداوه ئه‌منییه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو حه‌سه‌ن نازم گوتی: حكومه‌تی عێراق هه‌رگیز ئاڵۆزی ناوێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، له ساڵی 2020 رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی سه‌خت بووینه‌وه و حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و قه‌یرانانه تێپه‌ڕێنێت.
سه‌باره‌ت به دووایین گۆڕانكارییه‌كانی په‌تای كۆرۆناش گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، رێوشوێنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر ته‌واوكراون، به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا. ئاشكراشیكرد، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته 90% و رێژه‌ی مردنیش بۆ له سه‌دا دوو دابه‌زیوه.
H.B