بوومەلەرزەیەک بەهێزی 4.3 پلەی رێختەر سنووری عێراق و ئێرانی هەژاند
بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی جیۆفیزیکی زانکۆی تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە هێزی 4.3ی رێختەر چەند شارێکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیالەی عێراقی هەژاند.
بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، کاتژمێر 12:16 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20ی شوباتی 2026، لە ناوچەیەکی سەر سنووری عێراق بوومەلەرزەکە تۆمارکراوە، کە چەقەکەی لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە، شوێنەکە کەوتووەتە دووری 33 کیلۆمەتری شاری سۆمار، 77 کیلۆمەتر دووری لە قەسری شیرین و 66 کیلۆمەتر لە دووری گیلان غەربەوە روویداوە.
دوای بوومەلەرەزەکە، چوار پاشلەرزە بە گوڕی جیاوازی رێختەر تۆمارکراون، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی ئەگەری زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان لە دوی ئێران دانیشتووانی بەشێکی هەر سێ شار و گوندەکانی دەوروبەری سنووری کرماشان هەستی پێکردووە، هەروەها لە دوی عێراقیش بەشێک لە گوندەکانی سنووری شاری مەندەلی و بەلەدروزی پارێزگای دیالە هەستیان پێکردووە.