ئه‌مه‌ریكا 30 زریپۆش و هه‌مه‌ری نوێ ده‌داته سوپای عێراق
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس هۆشداری ده‌درێت

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، واشنتن 30 زریپۆش و هه‌مه‌ری نوێی داوه‌ته سوپای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری پایته‌ختی پێ تۆكمه‌تر بكرێت.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) بڵاویكرده‌وه، واشنتن پابه‌نده به هاوكاریكردنی سوپای عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری وڵاته‌كه و پایته‌ختیش بپارێزێت، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی، كه له هه‌مه‌ر و زریپۆش پێكهاتوون، به سوپای عێراق دراوه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مه‌به‌ست له‌و هاوكارییه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، كه ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایه و زۆربه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و باڵه‌خانه‌كانی حكومه‌تی لێیه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كه‌وێته ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی باڵیۆزخانه، ئه‌و هاوكارییانه به‌شێكن له پلانێكی فراوانتری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه "بۆ سه‌قامگیركردنی به‌غدا و داهاتووێكی سه‌قامگیر و سه‌لامه‌تیش بۆ گه‌لی عێراق، له هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین".
پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییانه له كاتێكدایه، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، هۆشداری ده‌درێت كه ره‌نگه به كاتیۆشا هێرش بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
ئ. م