ئه‌مجاره "هه‌سه‌ده" دژی رووسیا ده‌وه‌ستێته‌وه
واقیعی مه‌یدانی رۆژانی كۆتایی 2020، له هه‌مان سیناریۆی كۆتایی 2019 ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مجاره كاره‌كته‌ره‌كه رووسیایه

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رووسیا ده‌یه‌وێت به‌بیانووی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌ین عیسا-ی رۆژئاوای كوردستان، رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بگێڕیته‌وه ناوچه‌كه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ش دژی ئه‌م هه‌وڵه ده‌وه‌ستێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا گۆڕانكاری به‌رچاو به‌دیده‌كرێت له سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی له سووریا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه رووسیا و توركیا به‌ڕه‌سمی رێككه‌وتنی سه‌ربازیان راگه‌یاندووه.
رۆژی 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020، سێرگی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره پاشه‌كشێ ناكه‌ن له رێككه‌وتنی سه‌ربازی به به‌كارهێنانی سزای ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌پای چنگكه‌وتنی سیستمی به‌رگری رووسی له‌لایه‌ن توركیا-وه.
به‌پێی راپۆرتێكی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی 29ی كانوونی یه‌كه‌م-ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، رووسیا رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێنه‌وه (عه‌ین عیسا) بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه دژی (سوپای نیشتمانی سووریا) كه هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه و وه‌ك بریكار شه‌ڕ بۆ توركیا ده‌كه‌ن و هێرشه‌كانیشیان شانبه‌شانی توركیایه بۆ سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان.
به‌ڵام هه‌سه‌ده به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م رێككه‌وتنانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی (رۆژئاوا) بكرێن و ده‌شڵێن: "هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا ده‌مێنێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رووسیا رایگه‌یاندووه كه له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا به باشیان زانیوه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه پڕ گرێوگۆڵه بكه‌ن كه په‌یوه‌سته به ئه‌نقه‌ره‌وه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی (سوپای نیشتمانی سووریا).
هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی به‌رگری توركیا بۆ رۆیته‌رز له دوو رۆژی رابردوودا سورسوڕهێنه‌ر بوو، كاتێك ده‌ڵێن: "توركیا سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مه‌له‌فی عین عیسا".
بیانووی توركیا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ناوچه، ناوچه‌یه‌كی تیرۆریستییه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه پێكدادانێكی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی (سوپای نیشتمانی سوریا) سه‌ر به‌توركیا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رویانداوه له‌سه‌ر رێگه‌ی M4 ی شاری عه‌ین عیسا.
به‌پێی هه‌واڵێكی (AFP)، وێڕای ئه‌وه‌ی توركیا و رووسیا له زۆر مه‌سه‌له ناكۆكن له نێویاندا سووریا و لیبیا، به‌ڵام له‌دوایین یه‌كتربینینی نێوان سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و هاوتا توركییه‌كه‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلو، ئه‌وه‌یان دوپاتكردۆته‌وه كه ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه به‌رده‌وام بێت و بۆ سووریاش رێككه‌وتنیان كردووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای به‌رگری توركیا رایگه‌یاندووه كه چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا توانیویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ 29ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ-ی هاوتا رووسییه‌كه‌ی بقۆزێته‌وه بۆ داواكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌ناوچه‌كه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی تیرۆریستییه.
واقیعی مه‌یدانی رۆژانی كۆتایی 2020 له هه‌مان شێوازی رۆژانی كۆتایی 2019 ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مجاره كاره‌كته‌ره‌كه له بری ئه‌مه‌ریكا، رووسیایه.
ساڵی پار كاتێك هێزه‌كانی ئه‌سه‌د یه‌كه‌م مۆڵگه‌ی خۆیان له‌رێگه‌ی رووسیا-وه له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا به بیانووی به‌رگری له ئۆپه‌راسیۆنی (كانی ئاشتی) جێگیر كرد كه ئۆپه‌راسیونێكی سه‌ربازی توركیا و هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بوو، به‌بیانووی جێگیركردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كانی ناو توركیا كه ئه‌نجام بووه هۆی گۆڕینی كاتی دیمۆگرافی ناوچه‌كه.
ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ و قورسدان له عه‌ین عیسا كه به پایته‌ختی ئیداره‌ی رۆژئاوا داده‌نرێت.
به‌پێی رۆیته‌رز توركیا و رووسیا له‌سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د رێككه‌وتوون كه هێزه‌كانی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د-ی تێدا جێگیر ببێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاندووه له رۆیته‌رز كه رووسیا به‌ڵێنی داوه كه پێویسته هێزه‌كانی (په‌یه‌ده) كه باڵی به‌هێزی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته (هه‌سه‌ده) ناوچه‌ی عه‌ین عیسا چوڵ بكه‌ن، "ئه‌وه‌ش له پێناو به‌ئامانجگه‌یشتی مه‌به‌ستی رێككه‌وتنه‌كه".
هه‌روه‌ها رائید یوسف حه‌موود گوته‌بێژی هێزه‌كانی (سوپای نیشتمانی سووریا)ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه توركیا وه‌ك بریكاری خۆی دژی كورد به‌كاریانده‌هێنێت به رۆیته‌رز-ی گوتووه كه چه‌كداره‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر (په‌یه‌ده) وه‌ستاون.
له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له (هه‌سه‌ده) به سی ئێن ئێن-ی وتووه: "تا مردن له عه‌ین عیسا ده‌جه‌نگن".
ئه‌وه‌شی ره‌تكردۆته‌وه هیچ رێككه‌وتنێك هه‌بێت به هاتنه ناوه‌ی سوپای ئه‌سه‌د و رووسیا و ئه‌وه‌ش له مه‌نتیفی هێزیانه‌وه‌یه.
به‌پێی میدیاكانی رووسیا، هێزه‌كانی رووسیا و به‌شار ئه‌سه‌د له‌رۆژی 28ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه چوونه‌ته ناو عه‌ین عیسا، به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی رووسیا و ئه‌سه‌د گه‌یشتبنه ناو عه‌ین ئه‌سه‌د.