ڤیدیۆ.. ساتی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن
په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ چه‌كدارانی میلیشیا حووسییه‌كان درێژ ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌مڕۆ به مووشه‌ك هێرش كرایه سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن له وڵاتی یه‌مه‌ن و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی هێرشه‌كه‌ش له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه و نیشان ده‌درێت، هێرشه‌كه راسته‌وخۆ له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدرا، كه سه‌رنشینه‌كانی له ئه‌ندامانی حكومه‌ته تازه پێكهاتووهكهی یه‌مه‌ن پێكهاتبوون و له عه‌ره‌بستانی سعوودییه گه‌ڕابووه‌وه، به‌گوته‌ی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانیش له یه‌مه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه 29 كه‌س كوژراون و به ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوونه و پێشبینیش ده‌كرێت به‌هۆی سه‌ختی برینی به‌شێك له برینداران ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر بێت.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ی عێراقی له‌سه‌ر زاری په‌یامنێره‌كه‌ی له یه‌مه‌ن بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی شاندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه عه‌بدولمه‌لیك، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌شیان له‌گه‌ڵ بووه، سه‌لامه‌تن و و گوازراونه‌ته‌وه بۆ كۆشكی "مه‌عاشیق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و كاته‌ی مووشه‌كه‌كان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتن، هێشتا شاندی حكومه‌ت له‌نا فڕۆكه‌كه‌دا بوون و باڵیۆزی سعوودییه‌ش له یه‌مه‌ن یاوه‌ری شانده‌كه‌ی ده‌كرد.
به‌گوته‌ی میدیاكان، راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه تیمه پزیشكییه‌كان گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه و به ده‌یان بریندارییان گواسته‌وه نه‌خۆشخانه، له‌ناویشیان جێگری وه‌زیری گواستنه‌وه هه‌بوو، كه بۆ پێشوازیكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی حكومه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌كه ئاماده بوو.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌و هێرشه‌دا یه‌كێك له بریكاره‌كانی پارێزگای عه‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌گه‌ڵ ده‌یان هاووڵاتیی سڤیل له ریزی برینداره‌كانن.
هه‌رچه‌نده پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه، كه هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه بووه، به‌ڵام دواتر كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی حه‌ده‌س له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، هێرشه‌كه مووشه‌كی بووه و له دیمه‌نه‌كاندا دیاره كاتێكی مووشه‌كه‌كان له ئاسمانه‌وه دێنه خواره‌وه و به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌ون.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، هێرشه‌كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌نجامدراوه و له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی و هێزه‌كانی سعوودیه له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه بوون و له دووری ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێكه‌وه له فڕۆكه‌كه وه‌ستابوون، له‌كاتێكدا به‌شێك له شایه‌تحاڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان، سه‌ربازانی یه‌مه‌ن رووی چه‌كه‌كانیان له ئاسمان كرد و ده‌ستیان به‌ته‌قه‌كردن كرد.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، دوای ئه‌و رووداوه هێزێكی زۆری سوپا و گاردی نیشتمانی له ده‌وروبه‌ری كۆشكی مه‌عاشیق كۆكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه‌دا، كه حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته بكاته ئامانج، له ئاماده‌باشیدا بن و هێزێكی زۆریش ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن كراوه.
راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كه‌ش، موعه‌مه‌ر ئێریانی، وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ چه‌كداره میلیشیاكانی حووسییه‌كان یه‌مه‌ن درێژ كرد، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
H.B