حوسییه‌كان هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن ره‌تده‌كه‌نه‌وه
زه‌یفوڵڵا شامی: ئه‌و لێدوانانه بۆ پهردهپۆشكرنی تاوانه‌كانی دژ به هاووڵاتییان و یه‌كلایكردنه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانه‌كه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و هێرشه‌وه هه‌بێت، كه ئه‌مڕۆ (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی "عه‌ده‌ن"، كاتێك تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن گه‌یشتنه‌وه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه.
زه‌یفوڵڵا شامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، هاوكات وه‌زیری راگه‌یاندن له "حكومه‌تی رزگاری" سه‌ر به حوسییه‌كان، له توێتێكدا رایگه‌یاند، لێداونه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك "عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی"، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ده‌ن، "نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانه".
شامی روونیكرده‌وه، "ئه‌و لێدوانانه بۆ پهردهپۆشكرنی تاوانه‌كانی دژ به هاووڵاتییان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نێوان هاوپه‌یمانه‌كه‌یه".
موعه‌مه‌ر ئێریانی، وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن، له حكومه‌ته‌كه‌ی "هادی"، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ چه‌كداره میلیشیا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن درێژ كرد، كه تێیدا (29) كه‌س كوژران و (50) كه‌سی دیكه‌ش بیرنداربوون.
حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك "عه‌بد ره‌به مه‌نسوور هادی"، له لایه‌ن هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بییه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت، به سه‌رۆكایه‌تی سعودیه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی