جارێكی دیكه هێرش كرایه‌وه سه‌ر تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن
ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ده‌وروبه‌ری كۆشكی مه‌عاشیق بیسترا
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك شایه‌تحاڵ بڵاویكرده‌وه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له ده‌وروبه‌ری ئه‌و كۆشكه بیستراوه، كه دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی عه‌ده‌ن، تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن گوازرابوونه‌وه ناو ئه‌و كۆشكه.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا سه‌رچاوه‌ی ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌زانراوه و هیچ راپۆرتێكیش له‌باره‌ی زیانه‌كانی بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی یه‌مه‌ن له سعوودییه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه و له ئه‌نجامدا 29 كه‌س كوژران و زیاتر له 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوو.
هه‌ر دوای ئه‌و هێرشه، راسته‌وخۆ تیمی حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ی یه‌مه‌ن گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناو كۆشكی مه‌عاشیق و هێزێكی زۆری گاردی نیشتمانی و سوپای یه‌مه‌ن له ده‌وروبه‌ری ئه‌و كۆشكه كۆكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی پێشبینیكراو بۆ سه‌ر تیمی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، موعه‌مه‌ر ئێریانی، وه‌زیری راگه‌یاندنی یه‌مه‌ن په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی بۆ چه‌كداره میلیشیاكانی حووسییه‌كان درێژ كرد، به‌ڵام دواتر زه‌یفوڵڵا شامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌نساروڵڵا و هاوكات وه‌زیری راگه‌یاندن له "حكومه‌تی رزگاری" سه‌ر به حوسییه‌كان، له توێتێكدا ره‌تی كرده‌وه ده‌ستیان له‌و هێرشه‌دا هه‌بێت.
H.B