ئێران كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی به تێوه‌گلانی له كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار ده‌كات
"ئێران به‌شوێن ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌وه‌یه، كه به‌رپرسی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایه"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی قاسی مه‌هر، داواكاری گشتی له تاران رایگه‌یاند، كۆمپانیای (G4S)ی به‌ریتانی، كه به‌رپرسیاری ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تییه، ده‌ستی هه‌بووه له كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
عه‌لی قاسی مه‌هر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له‌كاتی دانیشتنێكی یاسایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی "سوله‌یمانی" و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، به ئاماده‌بوونی "ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی دادگا و ده‌زگاكانی دادوه‌ری، سه‌ربازی، ئه‌منی، هه‌واڵگری و سیاسی، گوتی: "كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه، زانیاری له‌باره‌ی گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆ‌كه‌یه‌ی "قاسم سوله‌یمانی" ده‌گواسته‌وه بۆ عێراق، به ئه‌مه‌ریكا داوه".
داواكاری گشتی ئاماژه‌ی كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیا له كوژارنی "سوله‌یمانی" تێوه‌گلاوه.
روونیكرده‌وه، بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا، كه زانیاری‌یان به‌و فڕۆكه‌یه داوه، كه "سوله‌یمانی" كردووه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها زانیاری و داتای فڕۆكه‌وانیی پێشكه‌ش به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
داواكاری گشتی تاران جه‌ختی كرده‌وه، ئێران به‌شوێن ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌وه‌یه، كه به‌رپرسیارێتی ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای له ئه‌ستۆ بووه.
گوتیشی: "توانیومانه ناسنامه‌ی (45) ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا بكه‌ین، كه به‌رپرسیارن له كوشتنی "سوله‌یمانی"، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپۆل"، ناردووه".
عه‌لی قاسی مه‌هر روونیكرده‌وه، "(6) وڵات؛ عێراق، سووریا، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، لوبنان و ئه‌رده‌ن، نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌رییان پێدراوه، تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی" بكه‌ن، به‌مدواییانه ئه‌نجامه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی داده‌وه‌ریمان له عێراق به ده‌ست گه‌یشتووه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی