مه‌سعود حه‌یده‌ر: سیاسه‌تی هه‌ولێر، سیاسه‌تی راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، ناچێته ژێرباری هیچ وڵاتێكه‌وه
"هه‌رێم مانگانه (650) تا (700) ملیار دینار له عێراقه‌وه وه‌رده‌گرێت، به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و (50%)ی داهاتی فیدراڵی"

K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، سیاسه‌تمه‌دار، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كورستان به‌پێی ده‌ستوور مافی وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی هه‌یه و له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نییه پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ره‌تبكاته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتی: "به پێی ده‌ستوور، له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵییه سیاسه‌تی دارایی دابڕێژێت، نه‌وه‌ك په‌رله‌مان، ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان، ته‌نیا كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه، ده‌توانێت له‌نێوان بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌دا، ئاڵوگۆڕی بكات، ته‌نیا ئه‌م (2) ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كانه، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراقی فیدراڵی، هه‌رێم به پێی ده‌ستوور شایسته‌ی دارایی هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر یاسای بودجه به سیاسی نه‌كرێت، هه‌رێم نه‌كرێته بابه‌تێكی سیاسی، پێویسته په‌رله‌مان ئه‌و مافه بداته حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم، ئه‌و ده‌قه یاساییانه تاوتوێ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه رایگه‌یاندووه هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به یاسای بودجه‌ی (2021)، ئه‌وانه‌ی دژی هه‌رێمی كوردستانن، په‌یوه‌ستن به ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی، له ژێر هه‌ژموونی ئێرانن، سیاسه‌تی هه‌ولێر، سیاسه‌تی راگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شه، ناچێته ژێر باری هیچ وڵاتێكه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته ئامانج، ته‌نانه‌ت قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێم له لایه‌ن هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی په‌رله‌مان كراوه‌ته ئامانج".
سه‌باره‌ت به له‌باربردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعود حه‌یده‌ر گوتیشی: "له رووی ده‌ستوورییه‌وه، ناتوانرێت ده‌ستكاری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت له رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌مه بكه‌ن، هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌ت بكاته‌وه، مه‌حاڵه جێبه‌جێ بكرێت، مه‌گه‌ر كوده‌تا بكرێت، به‌شێكی دیكه په‌یوه‌ندی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، ئه‌قڵیه‌تی سیاسه‌تی شیعه، گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێك، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی 4 ساڵی بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌بێت، چی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكه‌ن، كه‌چی هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه، ته‌نیا دژایه‌تی دۆزی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له شه‌قامی سوننی و شیعه بڵێن، ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان به پاره‌ی عێراق خه‌ریكی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، په‌رله‌مانتار هه‌بووه له ساڵی (2014) گوتوویه‌تی، ئێوه وه‌كو كوهیتتان لێهاتووه، باشه ئه‌وه نوخبهكهیان بێت، ئه‌ی هاووڵاتییه‌كی ساده، ده‌بێت چۆن بیر بكاته‌وه".
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق، مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیكرده‌وه، "هه‌رچه‌ند وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رموویه‌تی، پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق، (5%) بووه و له باشترین حاڵه‌تدا (10%)ی تێپه‌ڕ نه‌كردووه، پێمانگوتوون، ئه‌گه‌ر به‌م (10%)یه، ئه‌مه‌مان كردبێت، ئه‌ی ئێوه به (90%)ی بودجه‌كه چیتان كردووه، من دڵنیام و له راگه‌یاندنه‌كانیش باسم كردووه، ناردوویانه بۆ ئێران، ئه‌مه‌ریكا، لوبنان، ئه‌رده‌ن و چه‌ندین وڵاتی دیكه، هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی شه‌خسی و حزبی داندراوه".
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی كرد، "راستییه‌ك هه‌یه، هه‌رچی ئه‌و ژمارانه هه‌یه، جگه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ساڵانه (53) ترلیۆن دیناره، بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (27) ترلیۆن دیناره، پشكی هه‌رێم (2) ترلیۆن و نیوه، سه‌رفی ناكه‌ن، كه‌واته (78) ترلیۆن و نیوه، ده‌بێت خه‌رجی بكه‌ن، ئه‌و ژمارانه‌ی دیكه، هه‌مووی "درۆیه"، كۆی خه‌رجی ده‌وڵه‌تی عێراق، ساڵانه له (110) ترلیۆن تێناپه‌ڕێت، حیسابم كردووه، نزیكه‌ی (107) ترلیۆنه، به نهفاقاتی سیادی و دادوه‌ری ئه‌وه‌ندیه، به پشكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه".
له‌باره‌ی (58) ترلیۆن دیناری كورتهێنان، روونیشیكرده‌وه، "ئه‌مه پلان بۆداندراوه، به‌ڵام ئایا به فعلی عێراق (164) ترلیۆن دینار خه‌رج ده‌كات، نه‌خێر، به‌پێی به‌یاناتی وه‌زاره‌تی دارایی له ساڵی (2020)، خه‌رجی عێراق نزیكه‌ی (80) ترلیۆن دینار بووه، پێشبینیم بۆ خه‌رجی ساڵی (2021)، ره‌نگه بگاته (107) ترلیۆن دینار".
مه‌سعود حه‌یده‌ر جه‌ختی كرده‌وه، "گوایه پشكی هه‌رێم (14) ترلیۆن دینار ده‌بێت، ئه‌مه بنه‌مای راستی نییه، بودجه‌ی فیعلی بۆ هه‌رێم له (8) ترلیۆن دینار تێپه‌ڕ ناكات، به لێكدانه‌وه‌ی خۆم، هه‌رێمی كوردستان مانگانه له نێوان (650) تا (700) ملیار دینار له عێراقه‌وه بۆی دێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، راده‌ستكردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و (50%)ی داهاتی فیدراڵی".
سه‌باره‌ت به هه‌یمه‌نه‌ی ئێران له‌سه‌ر عێراق، "مه‌سعود حه‌یده‌ر" گوتی: "پڕۆژه‌یاسای قه‌رز، له‌ژێر كاریگه‌ری ئێران تێپه‌ڕێندراوه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵوێسته سیاسییانه‌وه هه‌یه، كه له عێراق رووده‌ده‌ن، كورد ده‌نگی به‌وه نه‌داوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بچنه ده‌ره‌وه، ئێستا به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، له‌باره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، له‌وێوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هیلالی شیعی درووست ده‌كات، بۆیه ئێران له رێگه‌ی كوتله شیعییه‌كانه‌وه له به‌غدا، فشار له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
گوتیشی: "پێویسته له به‌غدا یه‌كده‌نگ بین، فشار درووست بكه‌ین، له یاسای كورتهێنانی بودجه‌دا، براده‌رانمان له په‌رله‌مان به "كپی" ده‌رچوونه ده‌ره‌وه، ده‌بووایه دانیشتنه‌كه تێكبده‌ن، من به‌شێكم له‌و ده‌وڵه‌ته، مافی ده‌ستووریم هه‌یه، ده‌بێت ره‌چاوی ته‌وافق و هاوبه‌شیم له‌گه‌ڵ بكه‌ی، كاتێك ئێمه به هه‌موو كوتله سیاسییه‌كانه‌وه، له بودجه‌ی (2018)دا، بینیمان ده‌یانه‌وێت بودجه‌كه بێ كورد تێپه‌ڕێنن، چووین دانیشتنه‌كه‌مان تێكدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به قووت و ژیانی (6) ملیۆن هاووڵاتی كورده‌وه هه‌یه، داوا له هه‌موو كوتله سیاسییه‌كانی كورد ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی عێراق ویستییان بودجه به‌بێ كورد تێپه‌ڕێنن، دانیشتنه‌كه راگرن، تێكیبدهن، تاوه‌كو رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیشكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر بودجه به‌بێ كورد تێپه‌ڕێندرا، پێویسته پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان، داهاته‌كانی ناوخۆ رێكبخه‌نه‌وه، قاچاغچییه‌كانی گومرگی سلێمانی رابگرن، ناكرێت یه‌كێتی قاچێكی له حكومه‌ت بێت و له‌ولاشه‌وه ده‌ڵێی دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌یه، ئێستا كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هاتوون، "نه‌فام"، "تێنه‌گه‌یشتوو" كه ره‌وشی سیاسی، ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه قوربانی ئامانجی شه‌خسی خۆیان، نابێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه قبووڵ بكات، پێویسته خاڵه سنوورییه‌كان رێكبخرێنه‌وه، چاكسازی به فیعلی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چه‌ند داهاتمان هه‌یه، به پێی ئه‌و داهاته مووچه بدرێت، به‌ر له رووخانی سه‌دام، مامۆستایان بۆ ماوه‌ی (6) مانگ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، "جه‌نابی مام جه‌لال فه‌رمووی: سه‌ری به‌رزمان بۆ مووچه نزم ناكه‌ینه‌وه"، ئێستا پێوهیستمان به دادپه‌روه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ر حزبێك بیت له حكومه‌ت؛ له سلێمانی وه‌كو حزبێكی به‌رهه‌ڵستكار قسه مه‌كه، وه‌ره به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه هه‌ڵگره، ئه‌م قه‌واره سیاسییه به‌رپرسیاره‌تی هه‌موو هاووڵاتی و حزبێكی سیاسییه".
د.ی