داوا كراوه‌ بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە هەڵوەشێنرێته‌وه‌

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، داوا كراوه‌ بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا) هەڵوەشێنرێته‌وه‌

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە راگەیەندرا و بڕیارەکەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ـی شوباتی 2026، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، بریاری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بۆ بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە نادەستوورییە و پێچەوانەی رێکارە یاساییەکانە.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵدەدەن دژی ئەو بڕیارە بوەستنەوە و هەموو ڕێکارێک دەگرنەبەر.

سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گوتیشی ئامارێکی فەرمیان لەبەردەست نییە سەبارەت بە رێژەی دانیشتووانی کورد لە ناحیەی گوڵاڵە، بەڵام نزیکەی  ٪10 بۆ٪15 دانیشتووانی ناحیەکە کوردن.