وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا، ماڵئاوایی له (4) ساڵی "شێتانه" ده‌كه‌ین
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ (4) ساڵی حوكمڕانی "تره‌مپ"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، هیوادارین له ساڵی داهاتوودا كۆتایی به‌و "شێتییه" بێت، كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ به‌رده‌وام بوو، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی "تره‌مپ"، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
زه‌ریف، ئه‌مڕۆ (31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) له‌تویتێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ساڵێكی پڕ ئازار، هیوای سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ ساڵی داهاتوو ده‌خوازین؛ كۆتایی به‌و "شێتییه" بهێنێت، كه بێڕێزی یاسا و پێشێلكاری بۆماوه‌ی (4) ساڵ به‌رده‌وام بوو، كه بووه‌ته هۆی ڕژانی خوێنێكی زۆر و تیرۆر و توندوتیژی".
ئاماژه‌ی كرد، "با به‌یه‌كه‌وه‌بین بۆ ساڵی (2021)، هيواى ساڵێكی نوێ بۆ ئاشتی و ته‌ندرووستی خۆشگوزه‌رانی بخوازین".
د.ی
