مێركڵ گوته‌یه‌كی كاریگه‌ر له دوایین په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینی ده‌ربڕی
كاتی كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له دوا په‌یامه‌كه‌یدا به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی بۆ خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 15 ساڵی ده‌سه‌ڵاتیدا، ساڵی 2020 سه‌ختترین ساڵ بووه، به‌ڵام ده‌ستپێكردنی كوتان له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وایكردووه، ساڵی 2021 ببێته ساڵێكی موژده‌به‌خش بۆ هیواو ئومێده‌كان.
مێركڵ خۆپیشاندانه به‌رهه‌ڵستكارییه‌كانی داخستنی دامه‌زراوه‌كان و رێككاره‌كانی كه‌ره‌نتینه‌شی ئیدانه كرد و گوتیشی: "كاتێك هه‌ڵمه‌تی كوتانی دژ به كۆرۆنا فراوان بوو، منیش ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرم".
له گوزارشتكردنێكی هه‌سته‌كانیدا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا گوتی: "رێگه‌م پێ بده‌ن با له كۆتاییدا شتێكی تایبه‌تی كه‌سێی خۆم پێتان رابگه‌یه‌نم: دوای 9 مانگی دیكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌ده‌چن و جارێكی دیكه خۆم هه‌ڵنابژێرمه‌وه... دواتریش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ دواجار ده‌بێت له ژیانمدا كه وه‌ك راوێژكاری ئه‌ڵمانیا په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی پێشكه‌ش بكه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه زیاده‌ڕۆیی ناكه‌م كاتێك ده‌لێم: له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا ساڵی 2020 قورسترینیان بوو، به‌ڵام وێڕای هه‌موو مه‌ترسییه‌كان و هه‌ندێك گومان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ش رووینه‌داوه كه به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه هیوامان بۆ ساڵی داهاتوو هه‌بێت".
میركڵی ته‌مه‌ن 66 ساڵ، له زۆربه‌ی قه‌یرانه‌كاندا سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپای كردووه، له‌وانه‌ش قه‌یرانی دارایی ساڵی 2008، قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی یۆنان له ساڵی 2009 و به‌ر له 5 ساڵیش تا ئێستا سه‌ركردایه‌تی قه‌یرانی كۆچبه‌ران ده‌كات.
ئه‌ڵمانیا كه به گه‌وره‌ترین ئابووری ئه‌روپا ده‌ناسرێت، بڕیاره له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2021 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدات و پێشبینی ده‌كرێت، حزبه‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ "حزبی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی" زۆربه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێك له سێ ركابه‌ره‌كانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پرۆسه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتدار ماوه‌یه‌كی درێژی كێشا، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت مێركڵ وه‌ك راوێژكاری حكومه‌تی كاتی تا پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بۆ ساڵی 2022ـش وه‌ك راوێژكاری حكومه‌ت بمێنێته‌وه.
H.B