ئایا لێنانی خواردن بە زەیتی زەیتوون سوودبەخشە یان زیانبەخش؟

بەپێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەی کە دەڵێت گەرمکردنی زەیتی زەیتوون زیانبەخشە، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بەکارهێنانی زەیتی زەیتوونی تەواو سروشتی لە کاتی لێنانی خواردندا، نەک هەر زیانی نییە، بەڵکوو سوودە تەندروستییەکانی خۆراکەکە دوو ئەوەندە دەکات و بەهای خۆراکییەکەی بەرز دەکاتەوە.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری زانستی "Food" بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرای کردووە کە برژاندن لە فڕن یان بەکارهێنانی "فرنی هەوایی" لەگەڵ زەیتی زەیتوون، دەبێتە هۆی زیادبوونی چەورییە ناتێرە سوودبەخشەکان و کەمکردنەوەی چەورییە تێرە زیانبەخشەکان. هەروەها ئەم ڕێگەیە یارمەتی پاراستنی پرۆتینەکان دەدات و ئاستی دژە ئۆکسێنەر لە ناو خۆراکەکەدا بەرز دەکاتەوە.

ئەلیسا ڕامزی، پسپۆڕی خۆراک ڕوونی کردەوە کە زەیتی زەیتون دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، ئەمانەش وەک قەڵغانێک کار دەکەن بۆ پاراستنی ڤیتامین و توخمە خۆراکییەکانی ناو سەوزەوات لە کاریگەرییە خراپەکانی پلەی گەرمی بەرز. هەروەها ڕێگری دەکەن لە دروستبوونی پێکهاتە زیانبەخشەکان لە کاتی گەرمکردندا.

توێژەران لە وڵاتی چیلی تاقیکردنەوەیان لەسەر 42 جۆر بەرگری سەوزەوات ئەنجامداوە. دەرکەوتووە ئەو جۆرانەی بە زەیتی زەیتوون و لە ڕێگەی هەوای گەرم یان فڕنەوە ئامادەکراون، بەرزترین کۆنترۆڵی جۆری و بەهای تەندروستییان هەبووە بەراورد بەو جۆرانەی کە لە ناو زەیتی زۆردا سوورکراونەتەوە

پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە زەیتی زەیتوون وەربگیرێت، باشترە لەم جۆرە خواردنانەدا بەکاربهێنرێت: وەک کولەکە، قەڕنابیت، گێزەر و پەتاتەی شیرین کە تەنیا کەمێک زەیتی زەیتوونیان پێدا دەکرێت و لە قەلاپنی هەواییدا دادەنرێن؛ هاوکات لەبری سوورکردنەوە لە ناو زەیتدا، دەکرێت بە ڕژاندنی کەمێک زەیتی زەیتوون لە ناو فڕن ئامادە بکرێت.

بەکارهێنانی بڕێکی کەم زەیتی زەیتون لەگەڵ مریشک لە ناو فڕن، ژەمێکی پڕ لە پرۆتین و چەوری تەندروست دابین دەکات بەبێ ئەوەی کالۆرییەکی زۆر و زیانبەخش بۆ جەستە زیاد بکات.

بەکارهێنانی زەیتی زەیتونی تەواو سروشتی لەگەڵ ئامێرە مۆدێرنەکانی لێنانی خواردن وەک فڕن و Air Fryer، باشترین ڕێگەیە بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و بەدەستهێنانی ژەمێکی دەوڵەمەند بە دژە ئۆکسێنەرەکان.