وەزیری جەنگی ئەمریکا: لە سەدەی نوێدا بۆشایی ئاسمان دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ

(وێنە؛ ئەرشیف، پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا)
(وێنە؛ ئەرشیف، پیت هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا)

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی هەوڵ بۆ مسۆگەرکردنی باڵادەستیی تەواو لە بۆشایی ئاسماندا دەدات.

هێگسێت ئاماژەی بەوە کرد، چیتر جەنگەکان تەنیا لەسەر وشکانی، ئاسمان و دەریا نین، بەڵکو بەرزترین خاڵی هێرشبردن ئێستا سەدان میل لە سەرووی زەوییەوەیە.

وەزیری جەنگی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئەمریکا رازی نابێت بە هاوسەنگی یان یەکسانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە خولگەکانی زەویدا، بەڵکو ئامانجی سەرەکییان باڵادەستیی خولگەیی ئەمریکییە و دەیانەوێت لەوەدا هێزی یەکەم بن.