قایمقامی شنگال داوای ده‌رچوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ئه‌و قه‌زایه ده‌كات
داوا ده‌كات هه‌رچی زووه رێككه‌وتنی شنگال كارا بكرێت

K24- شنگال:
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال داوای كاراكردنی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگالی كرد و داواشیكرد، هێزه بیانییه‌كان له سنووری ئه‌و قه‌زایه بچنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی زایینی بڵاویكرده‌وه، قه‌یامقامی قه‌زای شنگال دووپاتیكرده‌وه، "شنگال شایه‌نی ئه‌وه‌یه له واقعه ئازاربه‌خشه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێت و له قوربانیدانه‌كه‌ی قه‌ره‌بووبكرێته‌وه، ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ش ناكرێت، ته‌نیا به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بێت بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، چونكه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ها ئه‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كان ده‌كرێت".
مه‌حما خه‌لیل جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته ناوچه‌كه‌یان له ململانێ دووربخرێته‌وه و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له سنووری ئه‌و قه‌زایه بچنه ده‌ره‌وه و ناونیشانه‌كه‌ی بكرێته پارێزگا و ئاواره‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، وێڕای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رزگاركراوه‌كانی ده‌ستی داعش، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی خه‌ڵكه‌كه‌ی و بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانه‌كه‌ی".
قایمقامی قه‌زای شنگال گوتی: "ئه‌و داواكارییانه به‌بێ بوونی هه‌وڵێكی هاوبه‌ش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌دی نایه‌ن، كه هه‌وڵه‌كانیان جێگای سوپاسن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هێزه سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانیان، مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌و قه‌زایه یه‌كبخه‌ن".
H.B