ئێران: ھەموو جموجۆڵەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدان
"تاران ده‌ستپێشخه‌ری هیچ شه‌ڕێك نابێت"

K24 - ھەولێر
راوێژكارێكی رێبه‌ری باڵای ئێران ئاشكرای ده‌كات، وڵاته‌كه‌ی چاودێری ته‌واوی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، "به‌ڵام تاران ده‌ستپێشخه‌ری هیچ شه‌ڕێك نابێت".
یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، گه‌وره راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه‌دا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی چاودێری ته‌واوی جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان و بنكه‌كانی واشنتن له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات.
به گوته‌ی سه‌فه‌وی هه‌ر كه‌سێك له هێڵه سووره‌كانیان نزیك ببێته‌وه وه‌ڵامێكی كه‌مه‌رشكێنیان ده‌بێت.
ئه‌و راوێژكاره‌ی خامنه‌یی راشیگەیاند "له ده‌ریای سووره‌وه تا ده‌گاته زه‌ریای هیندی و كه‌نداوی عوممان چاودێری ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی ئه‌مەریكا ده‌كه‌ین"، جه‌ختیشی كرده‌وه وڵاته‌كه‌ی توانا و خاڵه لاوازه‌كانی دوژمن ده‌زانێت، و ئێران ده‌ستپێشخه‌ر نابێت بۆ هیچ شه‌ڕێك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشمان بكرێته‌سه‌ر وه‌ڵامی توندمان ده‌بێت.
سه‌فه‌وی، ئاماژەی بەوەشدا "تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی ئێستاش له ئه‌جێنداماندایه، به‌ڵام ئێمه له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی گرژی ناده‌ین".
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسانی ئێران و ئەمەریكا لێدوانی دژ بە یەك دەدەن. سبەی ساڵێك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس تێدەپەڕێت كە لە 3/1/2020 لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن ئەمەریكاوە كرانە ئامانج و كوژران.