عه‌بدولمه‌هدی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی خۆی و تره‌مپ به‌ر له كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ئاشكرا ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدی: تره‌مپ چه‌ند پرسیارێكی لێكردم

K24- هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی ئاشكرا كرد، كه 3 رۆژ به‌ر له كوژرانی قاسم سوله‌یه‌مانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی، له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێی گه‌یشتبوو.
عه‌بدولمه‌هدی له دیمانه‌یه‌كی دۆكیۆمێنتاریدا، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: "شه‌وی سه‌ری ساڵی رابردوو كاتژمێر 9:00 به‌كاتی به‌غدا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كردم، تره‌مپ سوپاسی ئێمه‌ی كرد، كه كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێنرابوو و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم، ئایا ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی باڵیۆزخانه‌یان دابوو ئێرانی بوون یان عێراقی؟ منیش پێمڕاگه‌یاند، ئه‌وان كه‌سوكاری چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه عێراقییانه بوون، كه له سنووری نێوان عێراق و سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرابوونه ئامانج".
عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی: "تره‌مپ پێی گوتم: ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئێرانییه‌كان به‌باشی ناناسن، به‌ڵام عێراقییه‌كان زۆر به‌باشی ئه‌وان ده‌ناسن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من به تره‌مپم گوت: ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه جه‌نگمان ناوێت، ئه‌مه‌ریكاش به هه‌مان شێوه، بۆیه پیشنیازم كرد یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، یانیش كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ناوه‌ڕۆكی بكه‌ن، هه‌روه‌ك له ساڵی 2003ـه‌وه ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه ده‌كرێن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "تره‌مپ پێی گوتم: ئێوه دانوستانكاری باشن، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه پێتان ده‌كرێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین".
عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌وكات ره‌زامه‌ندی و بانگهێشتێكی فه‌رمی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌مه‌به‌ستی دانوستانه‌كان بێته عێراق. پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه پلانی رۆژێك و دوو رۆژ نه‌بوو، به‌ڵكو دیاره بڕیاردان بۆ كارێكی له‌و جۆره، ماوه‌یه‌كی درێژ بووه كاری له‌سه‌ر كراوه".
سه‌رچاوه: مه‌یادین
H.B