ئێران: ئیسرائیل پلانی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكای داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئێران بخاته جه‌نگه‌وه
زه‌ریف هۆشداری ده‌داته تره‌مپ.. "ئاگاداری خۆت به نه‌كه‌ویته ته‌ڵه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ"

K24- هه‌ولێر:
ئێران رایدەگەێنێت زانیاری‌یان ھەیە، ئیسرائیل پلانی ھێرشێکی بۆسەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمه‌ریکا له عێراق داڕشتووە و وەزیری دەرەوەی ئێران، ترەمپ ئاگادار دەکاتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویەتی: نویترین زانیاری ھەواڵگری له عێراق ئاماژە بەوە ده‌ده‌ن، کە ئیسرائیل پلانی بۆ ھیرشكردنه سەر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمه‌ریکا لە عێراق دڕاشتووە، بۆ ئەوەی ترەمپ بخاتە گێژه‌ڵۆكی شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداردەکاتەوە، کە ئاگاداری ئه‌و پلانه بێت و نەکەوێتە ته‌ڵه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤه‌وه.
زەریف ھۆشداری ئه‌وه‌ش دەداته تره‌مپ و نووسیویه‌تی: "دۆناڵد تره‌مپ، ئاگاداری ئه‌و ته‌ڵه‌یه به، ھەر ھێرشێك بۆ سەر ئێران، زۆر بە توندی وەڵام دەدرێتەوە، بەتایبەتی لە دژی ھاوڕێ باشەکانتان".
H.B