داهاتی سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە لەندەن خەیاڵییە

بەگوێرەی داتا فەرمییەکانی بەریتانیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوە و ئاشکرا کراوە، سزای سەرپێچی هاتوچۆ لە بەشێک لە شەقامەکانی لەندەن بووەتە سەرچاوەیەکی بەرچاو بۆ داهات، ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی ساڵێکدا تەنیا لە یەک شەقام داهاتی سزای هاتوچۆ دوو ملیۆن پاوەند زیاتر بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمپانیایەکی بیمەی بەریتانی کە رۆژنامەی ستاندەر بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2024-2025، داهاتی سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ ملیۆنان پاوەند بووە.

بەگوێرەی داتاکانی بڵاوکراوەتەوە، شەقامی 'ستەیشن پاراد' لە ناوچەی پارکینگ و داگنهام لە پێشەنگی لیستەکەدا بووە، کە تەنیا داهاتی سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لەو شەقامە، دوو ملیۆن و 30 هەزار و 242 پاوەندی بەریتانی بووە، هەروەها 33 هەزار و 440 سەرپێچی تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، شەقامی ئەلبێرت بریج کە باتێرسی و چێڵسی بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە پلەی دووەم هاتووە، کە بڕی داهاتیی سزای سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لەماوەی ئەمساڵەدا یەک ملیۆن و 971 هەزار و 714 پاوەند بووە.

هەروەها شاری بول لەین لە شاری ئێنفیڵد لە 10 باشترینەکاندا بووە،  تەنیا 30 هەزار و 276 سەرپێچی تۆمار کراوە.

بەپێی ڕاپرسییەکی ماڵپەڕی Confused ، 57%ی شۆفێران پێیان وایە "هێماکانی هاتوچۆی رێگاکان ناڕوونن ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە هەندێک شەقام زیاتر سزا بدرێن.