ئەمڕۆ ئۆجەلان پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان تێدەپەڕێت و ئەمڕۆش پەیامێکی دیکە بڵاودەکاتەوە.
دوای سێ جار کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕاڵی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە پەکەکە کرد خۆی هەڵوەشێنێتەوە و کۆنگرە ببەستن.
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییەكانی كورد و تورك؛ لە مێژووی هەزاران ساڵەدا تورك و كورد بۆ مانەوەی خۆیان و خۆپاراستن بەرانبەر هێزە هەژموونگەراكان، هەردەم بە پێویستیان زانیوە لەنێو هاوپەیمانییەكی دڵخوازانەدا بن.
دواتر لە رۆژانی شەش و حەوتی مانگی ئایاری 2025 پەکەکە لەژێر رۆشنایی بانگەوازەکەی ئۆجەلان کۆنگرەی بەست لە 12 ـی ئایاری 2025 ئەنجامی کۆنگرەکەی راگەیاند و بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە.
هەروەها لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردووش پەکەکە وەک نیازپاکی پرۆسەی چەک دانانی دەستپێکرد و 30 ئەندامی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسانە لە سنووری سوورداش چەکەکانیان سووتاند.
بڕیاریشە ئەمڕۆ ئۆجەلان بەبۆنەی ساڵیادی بانگەوازەکەی پەیامێک بڵاو بکاتەوە.