کەشناسی: هەندێک کات لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەرلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی بەشی کەشناسی بۆ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووە و ئاماژەیداوە، تا شەو بارانی مامناوەند بەردەوام دەبێت، ئەگەری هەیە هەندێک کاتی بۆ لێزمەباران بگۆڕێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، کەشی ئەمڕۆ هەینی 27ی شوباتی2026 ، ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕبێت و لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران، راپەڕین و گەرمیان بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت . 

هەروەها پێشبینی دەکرێت، هەندێک کات لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفر بارین دەبێت .

لەبارەی کەشی سبەى شەممە 28ی شوباتی2026 ، پێشبینییەکان بەمشێوەیە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت؛ هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ هەینی و شەممە بە پێوەری سیلیزی:

شارەکان هەینی شەممە
هەولێر 14 15
پیرمام 6 8
سۆران 10 10
حاجی ئۆمەران 2 1
سلێمانی 13 13
چەمچەماڵ 13 15
دهۆک 8 8
زاخۆ 8 9
هەڵەبجە 15 15
گەرمیان 19 20