بە وێنە؛ دۆناڵد ترەمپ بۆ کوردستان24 قسەی کرد
هەینی 27ـی شوباتی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رەحیم رەشیدی، بەرپرسی نووسینگەی کوردستان24 لە واشنتنی، گوت: من هێشتا بڕیاری کۆتاییم لەسەر ئێران نەداوە و لە شێوازی مامەڵە و گفتوگۆکانیان رازی نیم، بەڵام ڕێگە نادەین چەکی ئەتۆمیان هەبێت.
سەبارەت بە کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و هەڵوێستی ئەمریکا لەو بارەیەوە، ترەمپ گوتی: "من عێراق و خەڵکی عێراقیشم خۆشدەوێت، بەڵام با بزانین چی روودەدات."







