بڕیارێكی په‌رله‌مانی ئێران هانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات
ئه‌و داهاته بۆ ئه‌و كه‌سانه ته‌رخان ده‌كرێت كه تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌نه‌وه

K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئێران پڕۆژه‌یا‌سایه‌كی په‌سه‌ندكرد، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ته به زیادكردنی بودجه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئیران، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.
له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه، رێژه‌ی 1%ی ئه‌و داهاته بۆ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌رخان ده‌كرێت، كه له هه‌نارده‌كانی بۆ عێراق ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌و ئامانجه‌ی ئه‌و بڕه داهاته بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ته‌رخان بكرێت و به‌و كه‌س و لایه‌نانه بدرێت، كه كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، یان تۆڵه له بكوژانی ئه‌و فه‌رمانده ئێرانییه ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئێران، له‌ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا داهاته نانه‌وتییه‌كانی ئێران بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 5 ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا پێشتر ئێران رایگه‌یاندبوو، بڕی 6 ملیار دۆلار قه‌رزی غاز و كاره‌بای له‌سه‌ر عێراقه، به‌ڵام به‌هۆی سزاكان نه‌یتوانیوه ئه‌و قه‌رزه وه‌ربگرێته‌وه و روونیشیكرده‌وه، به‌و بڕه قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراقه، پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كڕێت و پێشبینی ده‌كرێت به‌شێك له‌و قه‌رزه بۆ فه‌یله‌قی قودس دابین بكات.
له ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌ی په‌رله‌مانی ئیران‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، به‌ڕێژه‌ی 30%ی داهاتی باجی سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه هاورده‌كراوه‌كان بۆ چالاكیی وه‌ك فێستیڤاڵی زیندووكردنه‌وه‌ی یادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و دیاری به‌رگری نێوده‌وڵه‌تی ته‌رخان ده‌كرێت.
جێگای ئاماژه‌یه، راسته‌وخۆ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، په‌رله‌مانی كۆماری ئیسلامی، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر زیادكردنی بودجه‌ی دوو مانگی فه‌یله‌قی قودس به بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ نیشاندا، هه‌وره‌ها ناوه‌ڕۆكی بڕیاری رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووی په‌رله‌مانی ئێرانیش پشتگیری هه‌وڵه‌كانی ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی.
هه‌روه‌ك په‌رله‌مانی عێراقیش پێشنیازی كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی "هاوكاری به‌رگری" بدرێت بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكی ناوچه‌كه، كه كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه بكات و بڕیاره‌كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانی سه‌رپشك كردووه، كه له حاڵه‌تی هه‌ر جه‌نگێكی پێشبینیكراو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ببێته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێیه.
H.B