تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
تۆمارێكی ده‌نگی كاتی هه‌ڕه‌شه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه ده‌ست میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه و ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێره، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه له به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیا ده‌كات.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی جۆرجیا-ی بردۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌پێی خواستی ئه‌و نه‌جووڵێته‌وه.
براد رافنسبیرگه‌ر به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ویلایه‌تی جۆرجیا و له هه‌مان كاتدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه. له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه داوای لێده‌كرێت به‌شوێن 11 هه‌زار و 780 ده‌نگه‌دا بگه‌ڕێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه و بۆته هۆی بردنه‌وه‌ی جۆو بایدن له ویلایه‌تی جۆرجیا.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردووه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ بۆ سه‌ر (رافنسبێرگه‌ر) به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر داواكه‌ی تره‌مپ ره‌تكاته‌وه "ترسێكی گه‌وره‌یه"، هه‌تا ئێستا كه غه‌ریزه‌یه‌كی ئیستبدادی دروستیكردووه به‌سه‌ر دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا. هه‌روه‌ها واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت: "كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه".
هه‌ر به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه نوێترین هه‌نگاوی تره‌مپ-ه كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌رده‌وام پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه دۆڕاندنی له‌به‌رامبه‌ر جۆو بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤێمبه‌ری 2020 به‌هۆی بوونی ساخته‌كاری بووه له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان.
ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ رافنسبیرگه‌ر كه هاورێیه‌كی دێرینی تره‌مپه له كۆمارییه‌كان له‌كاتێكدایه كه 11 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران به‌ره‌سمی دژی ئه‌وه‌ن كه په‌سه‌ندی دۆڕاندنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤێمبه‌ری 2020. و به‌ره‌سمی بایدن له رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 2021 وه‌ك 46مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بناسێنن.
تره‌مپ له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "من ده‌مه‌وێت ته‌نیا ئه‌وه بكه‌یت، ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێیت به شوێن 11 هه‌زار و 780 ده‌نگ. كه هیچی ترم ناوێت". "لێره‌دا هیچ شتێكی هه‌ڵه نییه له قسه‌كاندا، تۆ ده‌زانیت، تۆ به‌حیسابه‌كاندا بچۆره‌وه". به توندی ئه‌م ئاماژه‌یه ده‌دات.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی زه ته‌له‌گراف، ویلایه‌ته‌كه سێ جار پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌نگه‌كان كردووه، له ئه‌نجامدا به ئاماده‌یی دوو شایه‌تحاڵی ره‌سمی سه‌ركه‌وتنی بایدن راگه‌یه‌نراوه و ده‌ركه‌وتووه كه بایدن 11 هه‌زار و 779 ده‌نگ زیاتری به‌ده‌ستهێناوه له تره‌مپ له‌نێو 5 ملیۆن ده‌نگده‌ردا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی دوێنێ شه‌و 3ی كانوونی دووه‌م، سی ئێن ئێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ نیشانه‌ی نائومێدییه و هه‌وڵده‌دات هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خۆی بێت بۆئه‌وه‌ی رۆچوونی به گه‌نده‌ڵییه‌كانی چوار ساڵی رابردووی ئاشكرا نه‌بێت.
له‌نێو ئه‌و كاتژمێر قسه‌كردنه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ دووباره و چه‌ند باره‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت قه‌ناعه‌ت به رافنسبێرگه‌ر بكات كه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت به‌و پرۆپاگه‌نده‌یه‌ی كه ده‌وترێت به هه‌زاران ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ی نایاسایی دراوه و به‌هه‌زاران كارتی ده‌نگدانیش ته‌له‌فكراون و به هه‌زاران كه‌سیش له‌ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌وه هاوتوون ده‌نگیانداوه. به‌ڵام رافنسبێرگه‌ر دڵنیایی ده‌داته دۆناڵد تره‌مپ كه ئه‌و زانیارییانه درۆیه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا كه واشنتۆن پۆست بڵاویكردۆته‌وه رافنسبێرگه‌ر ده‌ڵێت: "به‌ڕێز.. به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌و چالێنجانه‌ی كه تۆ تووشی بوویت له‌سه‌ر داتاكان هه‌ڵه‌یه".
رافنسبێرگه‌ر و راوێژكاری گشتی نووسینگه‌كه‌ی جه‌ختلێكردنه‌وه‌كانی سه‌رۆكیان ره‌تكرده‌وه و وتیان: "تره‌مپ پشت به بیردۆزه‌ی پلانگێڕی ئاشكرا ده‌به‌ستێت".
بۆب باوه‌ر یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی بایدن له رێگه‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز-ه‌وه، ده‌ڵێت، تۆماره ده‌نگییه‌كه‌یان گوێ لێگرتووه "تێكڕا چیرۆكێكی ئابڕووبه‌رانه‌ی دوژمنكارانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ه به‌رامبه‌ر دیموكراسی ئه‌مه‌ریكا".
كاریگه‌ری هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی تره‌مپ وایكرد ره‌خنه‌یه‌كی خێرایی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌لایه‌ن پسپۆرانی یاسایی و پێیانوایه سه‌رۆك كاری نایاسایی كردووه. ئه‌نتۆنی مایكل كریس مامۆستای یاسا له زانكۆی جۆرجیا ده‌ڵێت: "تره‌مپ یاسای ویلایه‌ت و فیدرالی شكاندووه به‌رامبه‌ر پێداگری له‌سه‌ر ته‌زویر له هه‌ڵبژاردن".
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌مه‌ی بكردایه - هه‌ر كه‌سێك كه ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بووایه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بێت- بێ دوودڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی له‌گه‌ڵ ده‌كرا".
ویلایه‌تی جیۆرجیا، خاوه‌ن 16 نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌رچی ویلایه‌ته‌كه بۆ تره‌مپیش یه‌كلا بێته‌وه هیچ سوودێكی نابێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه و وه‌ك سه‌رۆك بمێنێته‌وه.

ئ. م