ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت كه له به‌نده‌رێكی سعوودیه به‌ڕێكه‌وتبوو
كه‌شتییه‌كه ئاڵای كۆریای باشووری به‌سه‌ره‌وه بوو

K24- هه‌ولێر:
هێزه ئێرانییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای ده‌ریاوانی و پیسكردنی ژینگه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گرت، كه ئاڵای كۆریای باشووری به‌سه‌ره‌وه بوو و له به‌ندرێكی سعوودییه‌وه به‌ڕێكه‌وتبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌ی به‌نده‌ر و ده‌ریاوانی ئێران به "روسیا الیوم"ـی راگه‌یاند، "دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه، هێزه ئێرانییه‌كان سه‌ره‌كردایه‌تی ئه‌و كه‌شتییه‌یان كردووه و له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی ئێران له‌نگه‌ری گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ بكه‌نه‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گوژمه‌یه‌ك پاره‌ی بلۆككراوی ئێرانیی له‌لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و پاره‌یه راده‌ستی تاران بكاته‌وه، جۆرێك له گرژی له نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆریای باشووردا درووست بووه.
هه‌فته‌ی رابردووش عه‌بدولناسر هیمه‌تی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران رایگه‌یاندبوو، "كۆریای باشوور ده‌ستی به‌سه‌ر 7 ملیار دۆلاری ئێران‌دا گرتووه".
H.B