دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆریای باشوور هێزێكی ره‌وانه‌ی گه‌روی هورمز كرد
كه‌شتییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ی كۆریا زیاتر له 7 هه‌زار ته‌ن پێكهاته نه‌وتییه‌كانی هه‌ڵگرتووه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشوور رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریاوانییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، وڵاته‌كه‌ی یه‌كه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ته‌ی ده‌ریایی ره‌وانه‌ی ناوچه‌یه‌كی نزیك له گه‌رووی هورمز كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت له سه‌لامه‌تی تیمی ده‌ریاوانی ناو كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌یان دڵنیا ببنه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و داواشی له تاران كرد، به‌زووترین كات كه‌شتییه‌كه و تیمه ده‌ریاوانییه‌كه‌یان ئازاد بكات.
پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، به‌هۆی پێشێلكردنی یاسای ژینگه‌یی ده‌ریاوانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتیدا گرتووه، كه ئاڵای كۆریای به‌سه‌ره‌وه بووه و له به‌نده‌ری جوبه‌یلی سعوودییه به‌ڕێكه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای پاسداران، ئه‌و كه‌شتییه كۆرییه ناوی "هانكۆك كیمی"ـیه و 7 هه‌زار و 200 ته‌ن مادده كیمیاییه نه‌وتییه‌كانی هه‌ڵگرتووه.
هاوكات تیمی ده‌ریاوانی ناو كه‌شتییه‌كه‌ش كه له ژماره‌یه‌ك هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی كۆری، ئیندۆنیزیایی، ڤێتنامی و میانماری پێكهاتوون، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌یان بكات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، كه‌شتیی "هانكۆك كیمی" سێ جۆر مادده‌ی كیمیایی نه‌وتیی هه‌ڵگرتووه، له‌ناویان جۆری "میثانۆڵ" هه‌یه و دوای به‌جێهێشتنی به‌نده‌ری حو‌به‌یلی سعوودیه، هێزه ئێرانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی ئێران له‌نگه‌ریان پێ گرتووه.
H.B